رۆڵی سەرکردە لە ئیدارەدانی قەیراندا "(مەسرور بارزانی)"بەنموونە

Kurd24

جیهان ئەمڕۆ بەگشتی لەبەردەم شێوازی جۆراوجۆری قەیراندایە، لەسەر ئاستی تاک وکۆمەڵ. چوارچێوەی قەیرانەکان لە سنووری ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدان هەرێمی کوردستان. وەک هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر  لەسەر ئاستی جیهان وناوچەکە ناسراوە، جیاواز لە قەیرانە سرووشتییەکان زۆر جار کەوتۆتە بەر تەوژمی قەیرانە دەستکردەکان، بەتایبەت ئەو قەیرانانەی بەهۆی شوناسەوە ڕوبەروی دەبێتەوە.

بێگومان لەگەڵ بەردەوامی ژیان قەیران بەردەوام ئەبێت، ئەوەی گرنگە بزانرێت چۆن ڕووبەڕوویان دەبیتەوە، ڕۆڵی سەرکردە و بڕیارە بەدەستی سیاسی و دەوڵەتداری چیە لە چارەسەرو ڕووبەڕوبونەوەی ئالەنگاریەکان؟

هەرێمی کوردستان لە (33) سی و سێ ساڵی حوکمڕانیدا ڕووبەڕووی سەدان قەیرانی دەسکردو سروشتی بۆتەوە، بەڵام بەراورد بەقەیرانەکان و هەلومەرجی سیاسی ناوچەکەو دەوروبەری بەردەوام لە گەشە بووە.

هەڵکردنی لەگەڵ قەیران یەکێکە سەخترین ئەو قۆناغە جیاوازانەی حوکمڕانی پێدا تێپەر دەبێت. لەهەمووی گرینگتر ئەوەیە چۆن وا بکەین لە هەوڵی کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی قەیران ونەهێشتنی بدەیت وە ئەمەش تەنها لە ڕێگەی کارامەیی سیاسی و ئیداریەوە ئەنجام بە دەستەوە دەدات.

لە سەردەمی کابینەی (نۆ)ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاواز لە هەموو کابینەکانی تر ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سەختی سیاسی وئابووری وئیداری وکۆمەڵایەتی بوویەوە، بەڵام سیاسەتی حەکیمانەی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای کرد                  

کە ئەم هەرێمە لەسەر پێی خۆی بوەستێت جیا لەمەش لە گەشەی بەردەوامی خۆی دا بێت                             پێنج ئەرکی سەرەکی هەیە کە پەیوەندی ڕۆڵی سەرکردە لە ئیدارەدانی قەیران پێکەوە دەبەستێتەوە لە خوارەوە بەنموونەی مەسرور بارزانی دەخەینە ڕوو.

یەکەم: درک پێکردن (الادارک):-

گرینگە سەرکردەی سیاسەی و حکومی بەر لە هەر قەیرانێک درک بەمەترسی قەیرانەکان و شێوازی ڕووبەڕووبونەوەیان بکات (مەسرور بارزانی) وەک کارەکتەرێکی سەرەکی سیاسی و حوکمی لە هەرێمی کوردستان پێشوەختە درکی بە مەترسیەکانی کردووە ئەگەر لە ئەرشیفی چەند ساڵی حوکومڕانی کابینەی (نۆ) بڕوانین، دەبینین کە چەند زوو درکی بەهەموو قەیرانە دەستکردو سروشتیەکان کردووە، نموونەی مەترسی ئەمنی و کارەساتی سروشتی، چەندین جار باسیان هەڕەشەی  ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان کردووە، جیا لەمانەش لە سەردەمی هاتنی ڤایرۆسی کرۆنا لە هەوڵی پێشوەختەدا بوون بۆ شێوازی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانانەی بەهۆی لێکەوتەکانی کرۆنا ڕویاندەدا.

دووەم: دروستکەری بڕیار:-

مەسرور بارزانی وەک کەسی یەکەمی حوکمی هەمیشە بێ سڵکردنەوە بڕیاری دروستی لەکاتی دروست دەدا هەرچەندە ڕیسکی گەورەی ئەنجام داوە بەڵام لەبەر ئەوەی توانای بڕیار دانی لەکاتی گونجاودا هەبووە بۆیە لە کۆتایدا وەک دەسکەوتی گەورە کۆتاییان هاتووە وە ئەم سیفاتەش بەڕوونی لەکەسایەتی خودی (مەسرور بارزانی) ڕەنگی داوەتەوە .

سێیەم: شیکردنەوەو باوڕەهێنان:-  

لە زانستی سایکۆلۆژیا یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی گفتوگۆوبەرهەمدار توانای شیکردنەوە                         و باوڕهێنانە بە کەس و لایەنی بەرامبەر، لەم سیفاتانەشدا بەو پەڕی باوڕ بەخۆ بوونەوە توانیویەتی     لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە ئیداری و ئابووریەکان بڕیاری دروست بدات بەباشی شیکردنەوە                بۆ دۆخی کوردستان بکات لایەنی بەرامبەری بەجۆرێک باوڕ پێهێناوە کە بەڵێ ئێمە گەلێکین                      کە باورەمان بە ئازادی و ڕێزگرتنە لە هەموو بیرو باوەڕێک هەیە، لەشیکردنەوەی قەیرانە ئابووریەکانیش ڕۆڵی گەورەی هەبووە لەڕازی کردنی بەرامبەر بۆ دابینکردنی قوت و ژیانی هاونشتیمانیانی، بۆ ئەم ئامانجەش هەنگاوی ناوە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی تاکو ئێستا.

چوارەم: بارودۆخی کۆتایی قەیران:-  

هەمیشە بەجۆرێک کاری کردووە کە پلانی داهاتووی ڕوون وئاشکرا داناوە، چۆن بتوانێت لە دوای قەیرانەکان پلان وبەرنامەی باش هەبێت بۆ نەهێشتنی لیکەوتەکانی پاش قەیرانەکان واتە دوور بین وپلان دانەربووە  

پێنجەم: فێربوون ئەزموون لە قەیران:-  

مەسرور بارزانی هەمیشە وستویەتی کە ئەو قەیرانانانی رووبەرومان بووەتەوە ببێتە وانەیەک لێوەی فێربین وببێتە ئەزمونێک بۆ داهاتوو بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام پاڵپشتی هەموو ئەو بەرنامانە بووە لە پێناو باشکردن و وەرگرتنی ئەزموون هەموو قەیرانەکان، ڕۆڵی سەرکردە بەتایبەت لە کاتی قەیران

و ڕوبەڕوبونەوەی ڕوداوەکان دەکرێتە پێوەرێکی گرینگش بۆ هەڵسانگاندنی ئەدایی کارکردن و توانای بەڕێوەبردن، ئەو هۆکارانەش کە دەبێتە بنەمایەکی هەڵسەنگاندن بریتین لە :-

یەکەم - وەرگرتنی بڕیارێکی خێرا لە کارێکی دیاری کراودا.

دووەم  - ڕوبەڕووبوونەوەی ئالەنگاریاکان لە سەر ئاستی کەسی ونەتەوەیی .

سێیەم - ئاشتکردنەوەی بەرژەوەندییە ناکۆکەکان.

چوارەم  - کەمکردنەوەی زیانەکان و زۆرکردنی کارامەیی.

پێنجەم  - چاکسازیی وپلانی دوو.

شەشەم - پشت بەستن بە شیکردنەوەو زانیاری

ئەگەر بە ویژدانەوە بڕوانین لە هەڵسەنگاندنەکان، ڕۆڵی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی قەیرانەکان، دەبینین هەموو ئەو شەش خاڵەی سەرەوە یەکێک بوونە لەو بنەما سەرەکیەکان کە لە ماوەى چەند ساڵەی حوکمڕانی کابینەی نۆیەمدا کاری لەسەر کردووەو لەجێگای خۆی بەکاری هێناون.