کوردستان.. لە دەستێکی سەلامەتدا لە داڤۆسەوە.. کوردستان هێزێکی ئابووری داهاتووە

Kurd24

بە هەنگاوی جێگیر و بە دیدێکی درێژخایەن و ئیرادەیەک کە بە هیچ ئاستەنگێک لاواز نابێت، بە خێرایی هەنگاو دەنێت بەرەو گەیشتن بەو ئامانجەی کە لە سەرەتای سەرۆکایەتی وەک سەرۆکوەزیران پلانی بۆ دانابوو، کوردستان لە هەرێمێکی تەنیا ناوخۆییەوە گۆراند بۆ قەوارەیەکی زۆر گرنگ کە کەسایەتییەکی سەربەخۆی هەیە کەمتر نەبێت لە وڵاتە پێشکوتوو و گەورەکان، و ئامادەکردنی لە هەموو كۆر و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییە گرینگەکان، و ناوی کوردستان لە نێو کۆریدۆر و چێشتخانەی سیاسی و ئابوورییەکانی جیهاندا بەربڵاو بووە، بەم شێوەیە سەرکردەکان ئەوانەن کە بەهۆی هیچ شتێکەوە سەرقاڵ نین لە دیدگاکەیان...
مەسرور مەسعوود بارزانی ئەو پیاوەی خاوەن ئیرادەیەکی پتەو و دیدگایەکی تیژە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بخاتە ژێر سەلامەتی، ئەو داڕێژەرەیە کە هەرێمی کوردستانە خستە سەر نەخشەی سیاسی و ئابووری جیهانی و توانای ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا، بەرەنگاری هەموو ئەو هەوڵانە بووەوە کە هەوڵیان دەدا دەستکەوتە گەورەکانی بوەستێنن یان کەمیان بکەنەوە سەرەڕای هەموو ئەو بارودۆخە خراپەی کە وڵات لە پێنج ساڵی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە، بە کورتی ئەم پیاوە تێڕوانینی گەلەکەی بۆ خۆیان گۆڕی و دڵنیای کردنەوە کە شایەنی باشترینن و خاوەنی باشترین کارامەیییان هەیە کە وایان لێدەکات لە هەموو بوارەکاندا جیاواز بن و متمانەی پێویستی پێبەخشیون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پەرەپێدانی خۆیان. وە درێغی نەکەن لە بەشداریکردن لە هەموو کۆر و کۆربەندی نیودەوڵەتیەکان و شایستەیی خۆیان بسەلمێنن و بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.
لە سەردەمی حوکمڕانیدا هاوڵاتی کورد دەستی کرد بە قسەکردن بە زیاتر لە زمانێک، شارەزا بوو لە کارکردنی کۆمپیوتەردا، خاوەنی کارامەیی گرنگ بوو وەک کاری تیمی، بەڕێوەبردنی کات، بەرهەمهێنانی بەرز، ژمارەی ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن لە کەرتی حکومیدا کەمی کرد ، و ژماره ی ئه وانه ی به دوای دامه زراندنی بزنسه کانی خۆیاندا بوون زیادی کرد. زۆرێکیان روو له کارکردن لە ووڵاتانی پێشکه وتوو له پۆستی باڵا و تایبەت کرد. هاوڵاتی کورد بوو به کەسایەتییەکی به هێز و هه موو ئه مانه ش ده گەڕێتەوە بۆ ئەو دیدگایەی دانراوه لەلایەن کاک مەسرور بارزانی.
بە پێی سەختی ئەو قەیرانانەی کە لە ماوەی حوکمڕانیدا تووشی بووە و ئەو کێشە سیاسی و ئابووری و حزبییەی کە بە درێژایی ئەو ماوەیە تووشی بووە و بە پێی قەبارەی ئەو توانایە سادانەی کە کوردستان خاوەنییەتی و ئەو ئیمکاناتە سنووردارانەیە و بە پێی قەبارەی هێرشە شاراوە و ڕاگەیەندراوەکانی دژی حکومەتەکەی بۆ کەمکردنەوەی دەستکەوتەکانی و وەستاندنی زنجیرە سەرکەوتنەکانی، و سەرەڕای ئەو مووشەکانەی کە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان کردە ئامانج و ئێستاش بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش لەوێ... بەپێی هەموو ئەمانە بارودۆخ و هۆکارەکان، بەڕێز مەسرور مەسعوود بارزانی شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئابوورییە...
ئەو کەسەیە کە ئابووری وڵاتەکەی بەڕێوەبرد و وڵاتی لە دۆخێکی تەندروستدا هێشتەوە بەبێ هیچ قەیرانێکی ئابووری و بێ هیچ سەرچاوەیەک، بەردەوام بوو لە دروستکردنی ژێرخانی زەبەلاحی وەک پرد و تونێل و تۆڕی کارەبا و ئاو، قەرزی زۆری لە حکومەتەکانی پێشوو و توانی چەندین وەبەرهێنانی بیانی و عەرەبی ڕاکێشێت بۆ کوردستان و هەروەها پەرەی بە کاری کشتوکاڵی دا و بەشداری کاریگەر بوو لە هەناردەکردنی چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی جیاوازی کوردی بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان. هەروەها پەرەی بە کارەکانی کەرتی بانکی زۆر دا بەشێوەیەکی بەرچاو، بەجۆرێک کە ژمارەی بانکە ئەهلیەکان زیادی کرد و خزمەتگوزاری پێشکەشکراو زیادی کرد و گەشەیەکی زۆریان بەخۆوە بینی، بۆیە بووە لە هەموو ماڵێکدا لانیکەم یەک هەژماری بانکی هەیە، جگە لەوەی هەمووان دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی کارتی ڤیزە و ماستەرکارد، و ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی پارەی ئەلیکترۆنی بدات بۆ بەدەستهێنانی زۆرێک لەو خزمەتگوزارییانەی کە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی، وە بەشێکی زۆر گەورەی کاری حکومەت گۆڕدرا بۆ کاری دیجیتاڵی لە ڕێگەی بەرنامەسازی ڕێکخراو و پیشەیی، و کاک مەسرور بارزانی هێزیکی زیاتری بە یاسا بەخشی بە جێبەجێکردنی یاسا بۆ هەمووان بەبێ هیچ جیاوازییەک، و ئەمەش ئاستی ئاسایشی وڵاتەکەی زۆر بەرزکردەوە و هانی زۆرێک لە وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکانی عەرەبی و بیانی دا بۆ وەبەرهێنان لە کوردستان، هەروەها گرنگییەکی زۆری بە گەشەپێدان داوە لە کەرتی گەشتیاری کەوا پێشتر ژمارەیەکی پێوانەیی بەدەستهێناوە لە گەشتیاران و کوالیتی گەشتیاران لە زۆر بواردا وەک گەشتوگوزاری بۆ خۆشی، گەشتیاری پزیشکی، پەروەردەیی و وەبەرهێنان، و هەولێر بەتایبەتی بووەتە جێگای سەرنجی هەمووان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا.
لە چوار ساڵی داهاتوودا کوردستان پێگەیەکی زۆر گەورەی جیهانی دەبێت، هەروەها ژمارەی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە عەرەبی و بیانییەکان زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، کوردستانیش یەکێک دەبێت لەو نموونانەی کە لە پیشەیی کارگێڕی و گەشەسەندنی خێرادا بە نموونە دەهێنرێتەوە ، و یەکێک دەبێت لەو ئابوورییە سەوزانەی کە لە زۆربەی کارەکانیدا پشت بە وزەی پاک و جێگرەوە دەبەستێت.
کاک مەسرور بارزانی خاوەنی دیدێکی تەواو ڕوونە و پلانی هەیە بۆ هەموو شتێک، هیچ ئەرکێکیش بۆی قورس نییە بە ئەنجام بگەیەنێت، ئەو توانای هێندە گەورەی هەیە کە بە تەواوی شایستەی وەرگرتنی پێگەیەکی جیهانییە کە تیایدا پرسە جیهانییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وڵاتان بەڕێوەببات و ئابوورییە داڕماوەکانیان دەگۆڕێت بۆ ئابووری پشتبەستوو بەخۆیان، تەنانەت ئەگەر هیچ سەرچاوەیەکی نەبووبێت وەک ئەوەی لە کوردستان ئەنجامی دا، وەک ئابووریناسێک ئەمە خوێندنەوەی منە بۆ تواناکانی ئەم پیاوە، و باوەڕم وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم هەموو بێسنوور و تواناکانی پشتگوێ ناخات کە خاوەنییەتی، و بەشداریکردنی ئەم دواییەی لە کۆنفرانسی ئابووری جیهانی داڤۆس بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو وڵاتە گەورەکان کە کوردستان بە بەهێزی دێت، ناوەکەی لە هەموو مەکۆیەکی نێودەوڵەتیدا چاپ دەکرێت، کەوا لە گرنگترین وڵاتان دەبێت کە بەردەوام بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە بارودۆخەکە خراپ بێت، کاک مەسرور بارزانی گەورەترین شانازیی هەیە بۆ دروستکردنی ئەم ئایکۆنە جوانە کە هەموو کوردێک شانازی پێوەدەکات و هەموو عێراقییەک هاتۆتە ئاواتخوازی لە شارەکەیدا، بەشداریکردنی لە داڤۆس ٢٠٢٤ هەنگاوێکی تری بوێرانەیە لەنێو هەنگاوە زۆرەکانیدا بەرەو گەیشتن بە دیدگاکەی، بەردەوامبوونی کارەکانی، بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، زیادکردنی داهاتەکەی، بەرزکردنەوەی بەرهەمی گشتی ناوخۆ، و ناساندنی لانی کەم یەک بەرهەمی کوردی لە هەموو وڵاتێک جیهان. ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردم لە بەشداریکردنم لە کۆنفرانسی داڤۆس ٢٠٢٤ دامەزرانی ماڵی کوردە لە دڵی داڤۆس شانبەشانی وڵاتە گەورەکانی وەک سعودیە بە توانا داراییە زۆر گەورەکانی، هیندستان بە توانا مرۆییە زۆر گەورەکانی وچەندەها وڵاتی مەزنی تر، و ئەوەی زۆر هیوادارم ئەوەیە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن لە پێدانی متمانەی ڕەهای خۆیان بەم پیاوە کە بیردەکاتەوە، لەگەڵ ئەوان، دەربارەی ئەوان و بۆ ئەوانیش، مەسرور مەسعوود بارزانی ئەو پیاوەیە کە کوردستانی دانا لە سەلامەتیدا و بە دڵنیاییەوە و بە وەفادارییەوە دەمێنێتەوە بۆ پەیمانەکەی، لەگەڵ خۆی کوردستان لە دەستێکی سەلامەتە.