هه‌ندێك راستی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌وه
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو بوو واته‌رۆژی (14ـی شوباتی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برگەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بە وەكالەت و شاندێكی یاوەری كرد، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتووگۆكانیان پرسی هه‌ڵبژاردن بووه له كوردستان، له‌وێ سه‌رۆك بارزانی به‌روونی گوتی: "پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و نابێ بە بیانووی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕێوشوێنەكانی وەربدرێت و نابێ كۆسپی بۆ دروست بكرێت و هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت".
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، دوای دروست بوونی ناكۆكی له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان و تانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئه‌وه بۆ 11هه‌مین جاره دادگای فیدراڵی بابه‌تی ئه‌و تانانه یه‌كلا ناكاته‌وه و دوای ده‌خات، ناشزانین هۆكاری پشت دواخستنه‌كه‌ی چییه؟، له‌كاتێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 16-01-2024، له‌نێوان (وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان) لە هەولێر بریار بوو وادەیەکی نوێ دیاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌هۆی بڕیارنه‌دانی دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌رئه‌نجامی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه نادیاره. به‌م هۆیه‌وه گیروگرفت له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه دروست بووه و تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هاتووە، واتا زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هیچ جوڵەیەک لە پەرلەمانی کوردستان نییە بۆ كوردستانێك كه له‌ئاستی كۆنگره‌ی وڵاتانی جیهان له پێشه‌وه‌یه و له‌دیپلۆماسییه‌ت و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستێكی گه‌وره‌دایه بۆیه هه‌بوونی په‌رله‌مانێكی په‌كخراو به‌وشێوه‌یه ته‌واو نادروسته. لە کاتێکدا بڕیار بوو 1-10-2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، كه‌چی تائێستا پرۆسه‌یه‌كی ئاوا گرنگ له‌چاوه‌رانیدایه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌م ده‌ستاوده‌ستكردنه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه جۆرێك له ئامانجی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه به‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان په‌كیان بكه‌وێت، ده‌نا ڕۆژی 12-12-2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ی بڕی 25 ملیار و 460 ملیۆن و 851 هەزار دینار لە یەدەگی فریاگوزاری لە چوارچێوەی بودجەی ته‌رخانكراوی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بودجەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كه هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان كرابن و بودجه‌ش دیاری كرابێت، ئیتر بۆ ده‌بێت چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان بدرێته ده‌ست قه‌ده‌ری بریارێكه‌وه كه نازانرێت چی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ده‌ڵێت: "نابێ بەشێوەیەكی نادەستووری دەست لە پڕۆسەی یاسادانانی هەرێم بدرێت". بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان لە دەستووری عێراقدا بەڕوونی هاتووە، لەدۆخی بوونی جیاوازی لەنێوان یاساكانی هەرێم و یاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەبوو ئەوە ئەولەوییەت بۆ یاساكانی هەرێم دەبێت، و دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن گه‌لانی عێراق و كوردستانه‌وه له 2005 ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كوردستانەوە هه‌یه له ده‌ستوور وه‌ك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كه لەلایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاریان بۆ ده‌رده‌چێت، شه‌رعیه‌ت دراوه به دامه‌زاروه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند نییه به‌و بڕگه و ماددانه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به كوردستانه‌وه هه‌یه.
پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌وه دڵنیابن كه هه‌ر دواكه‌وتنێكی هه‌ڵبژاردن دواجار زیان له‌كۆی پرۆسه‌ی سیاسی به كوردستان ده‌دات و قه‌واره‌ی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ر لایه‌نێكی كوردستان بێت ده‌بێت خه‌می هه‌موو لایه‌ك بێت كه هه‌رچی زووه هه‌وڵبدرێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، ده‌بێت له‌ناوخۆدا ئێستا پشتیوانی ئه‌و په‌یامەی سه‌رۆك بارزانی بكرێت و به یه‌كگرتوویی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دیاته‌ی به‌غدا ببینه‌وه، ئه‌مه پرسێكی ده‌ستوورییه و ناكرێت له‌ڕێگای ناشه‌رعییه‌وه له دامه‌زاروه‌كانی كوردستان بدرێت، گرنگه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه فشار له عێراق بكات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و زوڵمه‌ی له كوردستان دەکرێت.
بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه په‌رله‌مانمان هه‌یه یاسای ده‌ركردووه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و یاسایه تێكڕای لایه‌نه‌كانی كوردستان لەسەری ڕەزامه‌ندبوون و به‌ده‌نگی تێكڕای په‌رله‌مانتارانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه، ئیستاش هه‌ر پرسێك بێته ئاراوه ده‌بێت په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه بكات، ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بڕواپێهێنراونییه كه بۆچی رێگری كرا له‌وه‌ی له‌كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن له كوردستان نه‌كرێت، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه دادگای فیدرالی چ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه؟ چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه په‌رله‌مان به ناشه‌رعی له‌قه‌ڵه‌م بدات، و ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رده‌چن جێگره‌وه‌ی نییه، و جگه له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م یاساكانی كوردستان به‌ركارن له‌هه‌مان كاتدا تا ئه‌و كاته‌ی تانه له یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان دراوه له دادگای فیدرالی بەو شێوەیە مامەڵە كراوه ئەو یاسانەی لە عێراق پەیوەندیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ھەرێمی کوردستانیش یاسای ھەبوو ئەوە ئەولەویەت بۆ یاسای ھەرێمی کوردستانە نەک بۆ یاسای عێراق، ئەوەش لە دەستووردا ھاتووە به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م قۆناغه لێی ده‌ترسین و پێمان وایه ده‌بێت رێره‌وی خۆی راست بكاته‌وه، ئه‌وه‌یه‌كه (دادگای فیدڕاڵی شوێنی حکوومەت و پەرلەمانی گرتووەتەوە و ھەموو دەسەڵاتەکان لای دادگای فیدڕاڵیە له‌كاتێكدا پێكهاته‌ی عێراق و سیسته‌می سیاسی و دابه‌شكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عێراق زۆر جیاوازه له‌و واقعه‌ی بۆ دادگای فیدرالی دروستكراوه).
له‌م بارودۆخه‌ی هاتووه‌ته‌وه ناوچه‌كه‌وه ناکرێت لەمە زیاتر ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە بۆشایی یاسایی، چونکە ئەگەر ھەڵبژاردن نەکرێت و بڕیاری لێ نەدرێت ھەندێک لایەنی سیاسی لە عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی خراپ بچێت و ھەرێمی کوردستان ھەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، بۆیە پێویستە حیزبە سەرەکیەکانی ھەرێم فشارێکی باش لە حکوومەتی عێراق و دادگا بکەن، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و چیتر ناکرێت لەمە زیاتر دوابخرێت.