ئایا (ئەنتۆنی بلینكن) په‌یامه راشكاوانه‌كه‌ی گه‌یانده مەسرور بارزانی؟
كۆبوونه‌وه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا راشكاوانه‌بوو، به‌به‌راوردی رابردوو گوتاری پیشووتر هه‌ندێك خاڵ بۆ ئێمه جیاوازبوو، دیداری مەسرور بارزانی، ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی،گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و هه‌مان رۆژ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكرد، رۆژی 26ـی شوبات، سەرۆکوەزیرانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هه‌بووه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌م هه‌ندێك ئاماژه‌ی گرنگ ده‌ركه‌وتن كه ئه‌مانه‌ن.
یه‌كه‌م: له‌ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ئەمەریکا پەیوەندییەكی دوورودرێژی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە. پەیوەندییەكە لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش و مێژوویەكی هاوبەش لە قوربانیدان بنیادنراوە.
دووه‌م: ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی هه‌موو ته‌حه‌دییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ته‌حه‌دییه نوێیه‌كان وه‌ك (دادگای فیدراڵی و موشه‌ك بارانكردنی هه‌ولێر) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان به (خۆراگر) هێنا ئه‌مه زۆر واتای هه‌یه، ئاماژه‌ی پشته‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه بریتیه له‌وه‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌م رووبه‌رووی ته‌حه‌دیاتی زۆر بوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووه له ئیداره‌دانی له‌ناوچه‌كه.
سێیه‌م: سه‌یر له‌وه‌دابوو كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به 360 پله بۆ ئاگادار بوونی ناوخۆی عێراق ناوبرد، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له‌و گۆشه‌وه سه‌یری هه‌موو عێراق ده‌كات و ده‌شزانێت چی ده‌گوزه‌رێت!
چواره‌م: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ناوازه ناوده‌بات، پێشووتر هاوبه‌شی سه‌ره‌كی و هاوپه‌یمان بوو، ئیستا چه‌مكی ناوازه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به كوردستان هاتوه‌ته‌وه ئاراوه.
به‌لای چاودێرانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وه به‌یه‌كجار متمانه‌ی لای هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه ئایا ئه‌مه‌ریكا ئه‌م جاره په‌یامی راشكاوانه‌ی هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان؟، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت خودی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌م دیداره بدرێته‌وه كه ئایا ستراتیژیه‌تی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر بێ ده‌نگ ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی ئێران و عێراق بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كوردستان؟ ئه‌م جاره ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر قورس دایه، به‌لای چاودێرانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وه به‌یه‌كجار متمانه‌ی لای هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات، ئیستا خودی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م بۆچونه‌ی له‌سه‌ره كه پشتی له هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ره‌خنه‌یه له‌سه‌ر خۆی پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه؟
دیوی دووه‌می دیداری لوتكه‌ی مەسرور بارزانی، له ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆی هه‌ندێك وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه، بۆنمونه ئه‌نۆتنی بلینكن، له‌به‌رده‌م سەرۆکوەزیرانی كوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ندێك ئاماژه‌ی سیاسی داوه كه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ندێك شتمان بۆ روون ببێته‌وه له‌وانه ده‌لێت (حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ سەقامگیری لە ناوچەكە و ژینگەیەكی تەندروستی بۆ كەرتی تایبەت و لەناویشیاندا وەبەرهێنانی ئەمریكی، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە). ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ناوهێنانی سه‌قامیگری كوردستان راسته‌وخۆ بابه‌تی ئابووریش باس ده‌كات كه ئه‌مه ئاماژه‌ی روونن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابوورییان له داهاتووی كوردستان، ئه‌م قسانه‌ش كه كراوه پێشووتر به‌راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دارشتنی بۆ كراوه و به‌دیراسه ئه‌م په‌یامه گه‌یه‌نراوه كه‌وایه ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان ته‌نیا له بواری سیاسی هه‌نگاو نانێت بۆ داهاتوویه‌كی نزیك پرسی ئابووریش ده‌هێنێته‌ئاراوه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ناوهێنانی سه‌قامیگری كوردستان راسته‌وخۆ بابه‌تی ئابووریش باس ده‌كات كه ئه‌مه ئاماژه‌ی روونن بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابوورییان له داهاتووی كوردستان
پرسێكی دیكه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی كوردستان و شاندی ئه‌مه‌ریكا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌یه‌گرتووی ناوماڵی كوردستان ده‌كات هه‌ر رۆژێك دوای ئه‌و دیداره، دیدارێكی سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو له رادیۆی (مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی) وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌ی دایه‌وه كه ره‌نگه وه‌ك وه‌ڵام نه‌بێت بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام باشترین گریمانه‌یه كه له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا روون بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه خاڵی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی له تاكتیكه‌وه گۆراوه بۆ ستراتیژی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه هاوپه‌یمانی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی كوردستان نین، ئیتر ئه‌مه وه‌ڵامی دروسته بۆ ئه‌مه‌ریكاش كه تێبگات دۆخی ناوخۆیی كوردستان ئه‌وه‌یه نه‌ك شتی دیكه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ یه‌كه‌مجاره باسی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كرێت له ئاستی باڵای ئه‌مه‌ریكا و كوردستان
هه‌ندێك پرسی دیكه هه‌یه زۆر گرنگه لێره بخرێته‌روو، له كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ یه‌كه‌مجاره باسی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كرێت له ئاستی باڵای ئه‌مه‌ریكا و كوردستان، باسی پرسی وزه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كراوه، باس له‌دادگای فیدراڵی كراوه و لێكه‌وته‌كانی خراوه‌ته‌روو، له‌بواری سه‌ربازی ئەمەریکا وەک هاوبەش و هاوپەیمانێکی متمانە پێکراوی خۆی، سەیری کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کردووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعش لە عێراق، ئەمەریکا لە ساڵی 2014 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راگەیاند و پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە، و ئیستاش لێژنه‌ی كاری هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان هه‌یه بۆ دووباره دارشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها یەکێک لە گرنگترین هەڵوێستی سەرکردەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بوو لە داڤۆس، 16ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ئه‌وه‌بوو كه په‌یامی جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یه‌نرایه سه‌رۆك بارزانی و كاك مەسرور بارزانی به‌وه‌ی "کوشتنی خەڵکی سڤیل سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەین." ئه‌مه‌ش دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بوو.