دادگایه‌كی ناده‌ستووری
دادگای فیدراڵی عێراق، پێش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كان به سوننه و كورد و شیعه‌وه دامه‌زرێندرا، ئه‌ویش بۆ روونكردنه‌وه و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه و گرفت و ناكۆكییانه‌ی له‌میانی ناڕوونی مادده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق دێته ئاراوه، كه پێویست بوو له دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوره‌كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌م دادگایه‌ی سڕبكردبایه و ته‌واوی پێكهاته و ده‌سه‌ڵات و شێوازی كاركردنی بگۆڕیبایە، به‌ڵام بۆ نه‌كرا ئه‌وه‌یان ده‌مێنێته‌وه سه‌ر هۆكاره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به لایه‌نه‌كان خۆیان و هێشتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه.
له كۆتا دیمانه‌یدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ رادیۆی مۆنتیكارلۆ به‌روونی و راشكاوی ئه‌م ئامانجه‌كانی ئه‌م دادگایه‌ی له ئێستا خسته‌ڕوو كه دژایه‌تی كردنی كیان و بوونی هه‌رێمی كوردستانه، زۆر به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه فه‌رموویان: ئه‌م دادگایه ناده‌ستوورییه، كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكات سه‌رۆك بارزانی هیچ كاتێك و له هیچ قۆناغێك قسه‌یه‌ك ناكات ئه‌گه‌ر پاڵپشت نه‌بێت به یاسا و لایه‌نه ده‌ستوورییه‌كان چونكه ئه‌و خۆی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و قۆناغه بووه كه دادگاكه‌ی تێدا دامه‌زراوه له عێراق، هه‌روه‌ك خۆیشی به‌وه ناسراوه سه‌ركرده‌یه‌كی راستگۆ و راشكاوه.
هێزه عێراقییه‌كان به سووننه و كورد و شیعه به عه‌لمانی و ئیسلامی چاكتر ده‌زانن ئه‌م دادگایه(دادگای فیدراڵی) زۆر ناده‌ستوورییه، و بڕیاره‌كانیشی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان و له جیاتی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی یاسایی و جێبه‌جێكاری كار ده‌كات و بڕیار ده‌رده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به‌م دادگایه بكاه‌ن و هاوسه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی عێراقی تێدا ره‌چاو بكه‌ن و هۆكاری پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای 2003 بێت نه‌ك چوونه‌وه بێت بۆ سه‌رده‌می پێش 2003 و شوێنی دادگای مجلس سه‌وره‌ی به‌عس بگرێته‌وه و بڕیاره‌كانی له پێناو له‌ناوبردنی خه‌ڵكی عێراق بێت.