![مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Aug-2023/1692603510D.ABDULLA.jpg)
مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی
نووسەر
ئیسلام چۆن بایەخ بە پرسی ژینگەو ژینگەپارێزی دەدات..؟
![ئیسلام چۆن بایەخ بە پرسی ژینگەو ژینگەپارێزی دەدات..؟](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Apr-2024/171325998822.jpg)
بایه‌خ و گرنگی و په‌یامی ئیسلام سه‌باره‌ت به ژینگه و ژینگه‌پارێزی داخوازیه‌كی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی ژیانه، چونكه بوونی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست هێمایه بۆ ژیانێكی له‌بارو ئاسایی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی ناله‌باری و ناسه‌قامگیری ژیان و كیان.
ژینگه له ڕووی واتاییه‌وه چه‌مكێكی فراوانه و زۆر شت هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر باسی لێوه ده‌كرێ ژینگه‌ی سروشتی و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، كه دووانه‌ی یه‌كترن و شیكار و لێكدانه‌وه‌ی زۆریان هه‌یه.
شه‌ریعه‌تی ئیسلام كاركردن و گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی پارێزگاری ژینگه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی، به به‌شێك له ئه‌خلاق و ئیمانی مرۆڤه‌وه داده‌نێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژینگه بریتی بێت له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌رمان، ئه‌وه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی ئایه‌ته‌كانی قوڕئان باسی ژینگه ده‌كات، له‌و ڕوانگه‌وه ژینگه‌پارێزی به‌شێكه له ئیمان، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئاكار و هه‌نگاوێك یان هه‌ر كه‌سێك زیان به ژینگه بگه‌یه‌نێ ئیسلام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ش به تێكده‌ر(مفسد) ناو ده‌بات.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام به دوو یاسای سه‌ره‌كی تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به ژینگه ده‌رده‌خات كه بریتین:
یه‌كه‌م: پارێزگاری كردن له ژینگه (الحفاظ على البيئة).
دووه‌م: نه‌شێواندن و تێك نه‌دانی ژینگه (عدم إفساد البيئة و تخريبها).
ئه‌و دوو هێڵه گشتییه یاسایه‌كی ته‌واوه له‌مه‌ڕ بایه‌خی ئیسلام به ژینگه و چۆنیه‌تی پاراستنی، له‌و چوارچێوه‌شدا پارێزگاری كردن له ژینگه به ئه‌ركی هه‌ر تاكێك داده‌نێت و هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ژینگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئامانجه‌كانی جێنشینبوونی مرۆڤ له سه‌ر زه‌ویی و چاودێری كردنی ژینگه و په‌یامی چاكه‌خوازیی و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یه‌تی: (هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا) هود:61.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا هۆشیاری ده‌داته مرۆڤ، به‌وه‌ی كه فه‌ساد و شێواندنی ژینگه به هه‌موو جۆرێ قه‌ده‌غه‌یه و ناكرێ ژینگه‌یه‌ك كه خوا بۆ مرۆڤی فه‌راهه‌م كردبێت و گونجاو بێ بۆ ژیان و پێكانی ئامانج و جموجۆڵ و چالاكی مرۆیی، به‌ره‌و وێرانی و ته‌نگه‌ژه ببرێت. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَلاَ تُفْسِدُواْ فِي الأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاَحِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) اڵاعراف 85. به‌و پێیه ناكرێ مرۆڤ ئاماده‌ی خراپه‌و ئاژاوه‌و وێرانكردنی ژینگه بێت، چونكه قوڕئان هه‌ڵوێستی خوامان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێ: (وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ) القصص 77.
به‌هه‌مان شێوه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)یش چه‌ندین ده‌ق هه‌ن كه هۆشیاری ژینگه‌پارێزی و ئه‌ركی گه‌شه‌پێدان و پاراستنی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) نه‌هی كردووه له‌وه‌ی مرۆڤ ڕێگه‌و شوێنه گشتیه‌كان، یان ژێر سێبه‌ری دارێك، یان ئاوی وه‌ستاو، یان كون و شوێنی مێش و مه‌گه‌ز و گیانه‌وه‌رانی ناو زه‌وی بشێوێنێ یان پیس بكات به هه‌ر شێوه‌یێ له شێوه‌كان.
له‌وه‌ش زیاتر بڕینی دارێكی سوود به‌خش به‌بێ هۆ به تاوان داده‌نێ و بگره جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه پێویسته مرۆڤ هه‌میشه ئه‌م زه‌وی و ژینگه‌یه به نه‌مام چاندن ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و گه‌شه به سه‌وزایی و دارستان بدات. وه‌ك له‌و فه‌رمووده هاتووه: ( إذا قامت السَّاعة وفى يَد أحَدِكم فَسيلة فإن استَطاع ألاّ تقوم حَتى يغرِسَها فليَغرسها ولَه بذلك خَير). به‌م ئه‌ندازه پێداگیری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ژینگه ده‌كاته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر له كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی تێكڕای مرۆڤایه‌تی بێت.!
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و گرنگیدانه‌یه ئیسلام چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به دانانی پاداشت فراوانتر ده‌كات، بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كیڵگهیهك به كشتوكاڵ یان به نه‌مام چاندنێك ده‌گه‌شێننه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( ما مِن مُسلمٍ يَغرسُ غَرساً فيَأكُل مِنهُ إنسانٌ أَو حيوانٌ أَو طائرٌ إلاّ كان لَه بِه أَجْر)، ئه‌و پاداشته له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌وه دێت، چونكه خاوه‌نی كێڵگه‌كه له‌و حاڵه‌ته ده‌بێته ئامرازێكی خێر‌و چاودێرێكی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێی ده‌ژیت.
ته‌نانه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام له كاتی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سته‌مكارانیش هه‌مان تێڕوانینی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه، كه له هێچ یاسایه‌كی دونیا له كاتی جه‌نگدا گوێ به ژینگه نادرێت، به‌ڵام ئیسلام ڕێگه نادات له كاتی شه‌ڕو ناخۆشیش دار‌و دهون ببڕدرێن، یان باڵه‌خانه‌و خانوو بڕوخێندرێن، یان شوێنه گشتیه پیرۆزه‌كانی خواپه‌رستی تێك بدرێن، یان ته‌نانه‌ت مناڵ و ئافره‌ت و به ساڵاچوان بكرێنه ئامانج، ئه‌مه‌ش له وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر ده‌ره‌كه‌وێ كه له‌كاتی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سته‌مكاران به موسڵمانانی ده‌فه‌رمو: ( أغزوا بإسم الله، لا تَقتلوا وَليداً، وَلا إمرأةً، وَلا شَيخاً مسناً، وَلا تهدِموا بَيتاً وَلا تَقطَعوا شَجرةً)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئیسلام ورتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كات، كه ئامرازی گێرشێوێنی ژینگه‌ن و به هه‌ڵسوكه‌وتێك یان تاوانێك یان هه‌ر هه‌نگاوێكی تر، باری ده‌رونی كۆمه‌ڵگه ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه ڕه‌وشێكی ناله‌باره‌وه، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر گرتن و ئازاردانی ته‌نانه‌ت پشیله‌یه‌ك، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئاماژه به سزای دۆزه‌خ ده‌كات بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبوو، چونكه ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره زیان به ژینگه و ویژدانی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( ( دَخلَت امرأة النّار في هِرة_قطة_ حَبستْها لا هي أَطعَمتها وَسَقتها وَلا هي تَركَتها تَأكل مِن خشَّاش الأَرض).
بۆیه پێگه‌ی ژینگه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌ستیار و پڕ بایه‌خه و ئیسلام هۆشیاریه‌كی ته‌واوی له‌و باره‌وه په‌ره پێداوه، به ئه‌ركیشی ده‌زانێ تاكی موسڵمان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه بكات، كه پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ژینگه و نه‌شێواندنی به‌شێكه له و دینداریه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات. وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ جیهان ناردووه، به هه‌مان شێوه داوای له مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ ڕه‌حمه‌ت بێ و هه‌میشه لاگیری خێر‌و چاكه‌خوازی و كائینێكی سوودمه‌ندیش بێ هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ ده‌وروبه‌رو هه‌میش بۆ ژینگه.
به كورتییه‌كه‌ی ژینگه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌وێته خانه‌ی (مافی خه‌ڵك)ـه‌وه و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی وه‌ك: ئاو و خاك و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو ڕووه‌ك هتد .. تاوانه‌و كارێكی ناشه‌رعییه، خاوێن ڕاگرتنی خاك و پارێزگاریكردن لێی كارێكی واجبه‌و پێویسته هه‌مووان به ته‌واوه‌تی پاك و خاوێنی خاك بپارێزن، كه‌واته فڕێدانی زبڵ و خاشاك له شوێنی نه‌شیاو و فڕێدانی پاشماوه‌و هاوشێوه‌كانی و، سوتاندنی دره‌خت و دارستان، كارێكی حه‌رامه‌و ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر مافی گشتی.