ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ئەگەری ئارامی و جەنگێکی فرە بەرەییدا
کەس نازانێت کەی و چۆن بازنەی مەترسی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت. ئێستا هاوکێشەکە تەنیا لەنێوان هەردوو بەرەی ئیسرائیل و ئەمەریکا و ڕۆژئاوا و ئێران و گرووپەکانیدا نییە، بەڵکو ڕووسیا و چین بوونەتە بەشێکی دیکە لەم هاوکێشەیەدا.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چرکەساتی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بووە بە گۆڕەپانێک بۆ هەڵگیرسانی جەنگێکی فرە بەرەیی ترسناک. هەروەها ساتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بەشێوەیەکی دراماتیکی ئاگری شەڕەکەی خۆشتر کرد .
ئێستا کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران و فوئاد شوکر لە باشووری بەیرووت دوو ڕووداوی گرنگن کە ئێران و حزبوڵلا دەخەنە بەردەم دۆخێکەوە کە زوو یان درەنگ دەبێت وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوە.
کوشتنی ئیسماعیل هەنییه، لە بینایەکی میوانداری پاسەوانی سوپای پاسداران لەناو دڵی تاران گورزێکی بە ئازارە بۆ جەوهەری سیستەمی ئاسایشی ئێران، چونکە لە کۆتا ڕاگەیەندراوی سوپاسداران بڵاوکرایەوە بە مووشەکێکی کورتمەودا لە ژوورەکەیدا کراوەتە ئامانج.
ئەمە گولاجێکی سەربازی و مەعنەوی گەورەیە کە بۆ ئێران قورسە قووتی بدات، هەروەک چۆن بۆ حزبوڵلای لوبنان قورسە قووتی بدات دوای کوشتنی یەکەم فەرماندەی سەربازی و ئەمنی فوئاد شوکر لە ناوجەرگەی بەیرووت دا.
پێشتر ئێران لە 14 ی نیسان 2024 هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل کە نزیکەی 5 کاتژمێری خایاند کە بە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی لەو جۆرە دادەنرێت لەلایەن تارانەوە بۆ سەر تەلئەڤیڤ، ئەمەش لە تۆڵەی بۆردومانکردنی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوشتنی پۆلێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە سووریا بوو لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ئێستا پرسەکە ئەوەیە، دوای گورزەکانی ئیسرائیل لە بەیروت و تاران و عێراق بۆ سەر حەشدی شەعبی و پێش ئەوەش هێرشی سەر حووسییەکان لە حودەیدە، ئایا ئێران و گرووپەکانی بێدەنگ دەبن؟!
کاردانەوەی ئێران لەبەرامبەر کوشتنی هەنیە جیاوازە، چونکە سیناریۆی کوشتنەکە لەناو دڵی ئێراندا بووە و وێنەی زهنی و ناوبانگی ئێرانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، بەو مانایەی جەستەی ئێران لەناوخۆیدا، ناتوانێت جەستەی میوانەکانی بپارێزێت.
بەڵام بە سەرەنج دان لەڕابردوو، وەڵامی ئێران بۆ کوژرانی (قاسم سولەیمانی) کە گەورەترین کەسایەتی ئێرانی بوو لە توانادان بە وڵاتەکەی بۆ بۆ درووستکردنی گرووپە میلیشیاکان لە تەواوی هەرێمی عەرەبی و سەرکردایەتی شەڕەکان لەوێ. هەروەها وەڵامی هێرشی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق. وەڵامێک بوو لە چوارچێوەی لێک تێگەیشتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بەجۆرێک کەرامەتی ئێران بگەڕێنێتەوە بەبێ ئەوەی بچێتە ناو شەڕێکی ناوچەیی کە زۆرینەی وڵاتان و گەلەکانیان ڕقیان لێیە و ڕەتی دەکەنەوە. سەرەڕای ئەوەش، ئارەزوویەکی بەرفراوانی ئەمەریکا و ئەورووپا هەیە بۆ ئەوەی لە پاڵ دەسەڵاتی ئیسرائیل و دژی ئێران و فراوانخوازییە ناوچەییەکانی بوەستنەوە.
کەواتە بەسەرەنجدان لە ڕابردوو وەڵامی چاوەڕوانکراوی ئێران لەوە زیاتر نابێت کە دوای ئەو دوو ڕووداوەی ئاماژەمان بۆ کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ئەگەری ڕوودانی جەنگێکی سەرتاسەری ماوە، چونکە ئیسرائیل دوو سەرکردەی دیاری حەماس و حزبوڵلای کردووەتە ئامانج.
لێدوان و پێشهاتەکان ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی جەنگ دەکەن، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەی گرژبوونی جیهان نین. لێدوانی سەرنجڕاکێش لەم دواییانەدا هەیە، وەک ئەوەی پوتین بە بەشار ئەسەد دەڵێت: ناوچەکە خەریکە بە شێوەیەکی بەرچاو گرژ دەبێت، یان ئەردۆغان هەڕەشەی کردەوەی سەربازی لە دژی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت، هەروەها دیمەنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمەریکا لەم دواییانەدا لە دژی میلیشیاکانی حزبوڵلا لە عێراق و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر بەندەری حودەیدە لە یەمەن. ئەم لێدوان و ڕووداوانە ئاماژە بە ئەگەری پەرەسەندنی جەنگ دەکەن بەڵام لەدەرەوەی چوارچێوەی گرژییە جیهانییەکان و جیاوازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا و ئیسرائیل و تورکیا نین، تەنانەت ئەگەری بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بچووک هەیە و ئەگەری وێرانکاری گەورە هەیە ئەگەر شەڕی ناوچەکە فراوان ببێت یان ململانێ لە نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا و چین ڕووبدات.
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ جەنگ لە ئۆکرانیا و 10 مانگ شەڕ لە غەززە و بەردەوامی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەم دوو جەنگە ڕێگە بەو دەرئەنجامە دەدات کە شەڕەکە فراوان نابێت و ئەگەری ئارامی و ئاشتی زیاترە بۆ ئێران و ئەمەریکا بە تایبەتی خواستیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە جەنگ زیاترە وەکوو ڕوودانی جەنگێکی فراوانی فرە بەرەیی.
ئەگەرچی ئیسرائیل هەموو دەستپێشخەرییەکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەوزە و لوبنان ڕەتکردۆتەوە و هەمیشە خۆی بۆ شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا ئامادە کردووە، ئەمە لەگەڵ تێڕوانینی تەواوی دەوڵەتی ئیسرائیل دەگونجێت، نەک تەنیا لەگەڵ تێڕوانینی ناتانیاهۆ بۆ دەربازبوون لە تەنگژەی خۆی و دوورکەوتنەوە. ناتانیاهۆ سوودی لە 7 ی ئۆکتۆبەر و کۆمەڵکوژی منداڵان لە مەجدەل شەمس وەرگرت بۆ دەربازبوون لە مافێکی فەلەستین. کە مافی ڕەوای فەلەستینییەکانە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان. بەڵام ئێستا فشارێکی نێودەوڵەتی بەرفراوان هەیە بۆ ئەو مەبەستە و گۆشەگیرییەکی گەورەی نێودەوڵەتی بەسەر دەوڵەتی ئیسرائیلدا سەپێنراوە و بەتایبەتی هەوڵەکانی دادگایی نێودەوڵەتی بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر غەزە و تاوانبارکردنی ئیسرائیل بە تاوانەکانی لەم کەرتەدا.
بەڵام ناکرێت هەروا ئاسان بەسەر ڕووداوەکاندا باز بدەین، چونکە دوو ڕووداوی کوشتنی گەورە لەم چوارچێوەیەدا ڕوودەدەن و ئەمە شتێکە کە ئێران دەیزانێت کە وەڵامەکەی دەیباتە شەڕێکی هەرێمی فراوانەوە و ئیدارەی ئەمەریکاش بەباشی سەری لێ دەردەکات و لەهەمان کاتیشدا جەنگ ڕەت دەکاتەوە، لە ڕاستیدا ئەمەریکا و ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ڕەتکردنەوەی فراوانبوونی جەنگ. بەڵام بە بەشداری کردن لە شەڕی بەردەوامدا، ئێران پشتیوانی لە بەرەی بەرگری دەکات و ئەمەریکا پشتگیری لە ئیسرائیل دەکات، بەڵام ئەوەی هەردووکیان پشتگیری دەکەن و لەسەری کۆکن فراوان نەکردنی جەنگەکەیە.
لە ئێستادا بەرژەوەندی ئێران وایە وەڵامێکی ئیسرائیل بداتەوە و ئەگەری زۆریش بەرەو ئەوە دەڕوات و ڕەنگە دانوستانەکان خێراتر بن بۆ نەهێشتنی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان یان بەردەوامی شەڕی ئێستا و دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بایدن لەم چوارچێوەیەدا. لە کوشتنەکانی ئەم دواییانەدا ڕەتکردنەوەیەکی بەربڵاوی نێودەوڵەتی هەیە و بە توندی ئیدانە دەکرێن و ئەمەریکا دەیەوێت بە هۆکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیەوە دەستپێشخەرییەکەی بایدن پەیڕەو بکات.
هەروەها گەیشتنی مەسعود پزشکیانی ڕیفۆرخواز بۆ سەر دەسەڵات لە ئێران و ئاراستەکردنی بەرەو کراوەیی بەڕووی جیهاندا بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریکا کاریگەری دەبێت لە وەڵامدانەوەی تۆڵەی کوشتنەکان و لە بەرژەوەندیدا نییە شەڕەکە فراوان بکات و لەهەموو حاڵەتێکدا بۆردومانکردنی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ ناوەندەکانی ئێران لە سووریا و لوبنان ئەوە دەردەخات کە ئێران وەڵامی ئیسرائیل ناداتەوە.
هەرچەندە قورسایی هەریەک لە فوئاد شوکر و ئیسماعیل هەنیە لەوانەیە ڕێگە بە هەموو لایەنەکان بدات بۆ دەربازبوون و بگەنە چارەسەرێک کە ڕێگە لە سوتانی تەواوی ناوچەکە بگرێت (بە وتەی پوتین گرژیەکی مەترسیدار) و ڕێگری لە وێرانکاری بەرفراوان و سوتانی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بکات، کەواتە ئایا بەرژەوەندی ئەمەریکا و ئێران و تورکیا و وڵاتانی تری ناوچەکە لەوەدا هەیە؟ بە ئەگەری زۆرەوە نەخێر.