كۆتایی داعش، كام سه‌ره‌تا؟

ئه‌نجامی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا پایزێكی دوورودرێژ بوو. هه‌روه‌ها ساڵی 2003 و به‌تایبه‌تیش پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شكستهێنانی گشت هه‌وڵه‌كان له به‌رقه‌رار كردنی سیسته‌مێكی دیموكراسی نه‌یهێشت عێراق ده‌ربازی بێت له جه‌نگی مه‌زهه‌بی. دۆخی ئاڵۆزی سیاسی و ئاساییشی هه‌ردوو وڵاتی ناوبراو مایه‌ی هاتنه‌كایه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی له‌بار بوون بۆ هه‌ڵتۆقان و په‌ره‌سه‌ندنی گروپه رادیكاڵه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش و گروپگه‌لێكی دیكه. له ڕژێمی ئه‌سه‌د له سوریا و جگه له حكومه‌تی ناوه‌ندی له عێراق، رۆژ دوای رۆژ ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه له په‌ره‌سه‌ندندان.
لاوازتر بوونی پێگه‌ی ئه‌سه‌د، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌به‌خشێته ئێران بۆ به‌هێزكردنی ستراتیژییه‌تی قوڵتركردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌ره زیاتر ده‌كات كه براوه‌ی ئه‌م شه‌ره ناوخۆییه له (حزب الله) و داعش زیاتر نه‌بن، كه هه‌ردوو رێكخراو نێردراوی ده‌ره‌كیین و خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی بیانیین، هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ره‌سه‌نایه‌تی خاكی سوریاوه نییه.
رۆڵی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له جه‌نگی دژ به داعشدا ڕۆڵێكی لاواز و شكستخواردووه. گه‌رچی ئه‌مه قازانجێكی زیاتری به‌خشییه داعش و له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌دا به‌هێزتری كرد. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین له‌م هاوكێشه‌یه‌دا براوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی میلیشیا نێردراوه‌كانی ئێرانن " به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی " .
رۆڵی كورد له ناوچه‌كه‌دا
پاش كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی به‌هاری عه‌ره‌بی، له‌دایك بوونی چانسێكی دیكه بوو بۆ كوردانی ناوچه‌كه. كه رێگایه‌ك بوو بۆ دووباره گه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
شه‌ڕی تیرۆری كوردانی رۆژئاوا‌و و كوردانی عێراق، پاڵپشتییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی هه‌ولێر بۆ كوردانی رۆژئاوا له‌م جه‌نگه سه‌خته‌دا، له هه‌مووشی گرنگتر هه‌بوونی دوژمنێكی هاوبه‌ش دووباره لێك نزیك بوونه‌وه‌ی كوردانی هه‌ردوو پارچه‌ی لێكهوتهوه. كه‌وا به یه‌كێك له دێرینترین بازنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دێنه هه‌ژماردن. ئه‌م هاوبه‌شییه چاوهرواننهكراوه بووه هۆی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاته زلهێزه‌كانی رۆژئاوا. كه دواجار پاڵپشتی سه‌ربازی و سیاسی جێگای ئه‌م متمانه‌یه‌ی گرته‌وه. به‌م شێوه‌یه كورد دوایی سه‌ده‌یه‌ك بووبه ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن پێگه له ناوچه‌كه‌دا.
ژیاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستی به پلانه
رژێمی ئه‌سه‌د بمێنێت یاخود له‌ناوبچێت، دۆخی ناوخۆیی سوریا تا دێت خراپتر ده‌بێت. به‌و راده‌یه‌ی سوریا به‌ره‌و ئه‌فغانستان بوون ده‌چێت (واتا ئه‌فغانستانی دووه‌می ناوچه‌كه). خه‌ریكه حزب الله ده‌بێت به ئه‌كته‌رێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی. له ئه‌گه‌ری نه‌مانی رژێمی ئه‌سه‌د دروستبوونی نیوه حكومه‌تێكی (حزب الله)یی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی لوبنان رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراوه. له‌وه‌ئه‌چێت عێراقیش بێبه‌ش نه‌بێت له‌هه‌مان چاره‌نووس، تاكه جیاوازی له‌بڕی حزب الله ئه‌كته‌ره‌كان بریتین له میلیشیا نێردراوه‌كانی ئێران.
رۆبرت فیسك، له بابه‌تێكدا له ژێر ناونیشانی (دوایی نه‌مانی داعش بۆ ژیانێكی نوێ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێویستی به پلان هه‌یه) كه بۆ رۆژنامه‌ی ئێندی پێندت نووسیویه‌تی ده‌ڵێت " له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا و پێش كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه به چه‌ند ساڵێك وڵاتانی هاوپه‌یمان له هه‌وڵی داڕشتنی پلاندا بوون بۆ دروستكردنی دونیای دوایی جه‌نگ. كه‌چی ئه‌مڕۆ نه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه و نه له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه ئه‌م هه‌وڵه نابینرێت و هیچ وێنایه‌ك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتێكی ناڤینی نوێی تێدا ببینرێت. له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا فیسك " هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ته‌نها چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت له خه‌ڵكانی ناوچه‌كه‌وه بزانرێت كه بۆ داهاتوویان خه‌ون به چ جۆره شوێنێكه‌وه ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا بژین. پێویستی ناوچه‌كه بریتی نییه له بنه‌مایه‌ك كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت و غازدا دامه‌زرابێت، به‌ڵكو بونیاتنانه‌وه‌ی سیسته‌می ژیان له ناوچه‌كه‌دا پێویستی به بنه‌مایه‌كی په‌روه‌رده‌یی پته‌و هه‌یه. ده‌بێت له‌بڕی كۆشكی دیكتاتۆره‌كان و پێگه‌ی تیرۆریسته‌كان كۆلێژ و زانكۆ بهێته بوونیاتنان، ئه‌وه‌ی فیكری تووندڕه‌وی له‌ناوده‌بات ته‌نها شۆرشی په‌روه‌رده‌ییه).
هه‌وڵی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی منداڵانی خوار 16 ساڵ و به‌شداریكردن له كرده‌وه دوور له مرۆڤایه‌تییه‌كان له سوریا و عێراق، به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوون و بێ دوودڵی نوسینه‌كه‌ی فیسك پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. دوایی ئه‌و هه‌موو كوشتار و وێرانكاری و كۆچه به لێشاوه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه، رۆڵی زلهێزه‌كانی جیهان به‌ته‌نها به‌ش ناكات بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی و دووباره ژیاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆ ئه‌مه پێویست به ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه. كه‌چی ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت نه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و نه له ئاستی نێوخۆیی‌دا هیچ به‌رنامه و پرۆگرامێك له ئارادا نییه كه‌وا بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ناوچه‌كه كاری له‌سه‌ردا بكرێت. ئه‌وه‌ش بیرمان نه‌چێته‌وه، كه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا دۆخی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن تاجی زێڕینی پادشایه‌تییه، به‌ڵام تاوه‌كو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر نه‌گه‌ن به دۆخی ئاسایی بۆ ژیان، ئه‌وساكه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان ده‌بن به دێوه‌زمه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر دۆخی ئارامی ناوخۆی هه‌رێم.