حوسێن فه‌همی: له به‌رنامه‌كه‌مدا به باشترین شێوه وێنه‌ی كورد ده‌گوازمه‌وه و رێز له‌و گه‌له ده‌گرم

K24 - هه‌ولێر:
حوسێن فه‌همی، ئه‌كته‌رى ميسرى و باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ئێستادا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌ولێره و به نیازیشه ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه‌ی به‌ناوی "زمن" له هه‌ولێر تۆماربكات.
حوسێن فه‌همی، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "سه‌ردانی ئێستام بۆ هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكه بۆ هه‌ندێك له وڵاتان، به‌تایبه‌تیش وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و به نیازم ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی (زمن) له هه‌ولێر تۆماربكه‌م، كه به‌راوردێكی ره‌وشی گه‌لى عه‌ره‌به له نێوان رابردوو, كه چۆن بووه و ئێستا چی لێهاتووه".
ئه‌و ئه‌كته‌ره میسرییه، هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند بۆ په‌نادانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و جێكردنه‌وه‌یان, راشیگه‌یاند، پێشوازیكردنی گه‌لی كورد له په‌نابه‌ران به‌بێ جیاكاری تایه‌فه و ره‌گه‌ز و نه‌ژاد، نیشانه‌ی توانستی كورده له‌سه‌ر پرسی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
له باره‌ی مانه‌وه‌ی له هه‌ولێر، حوسێن فه‌همی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و به‌رنامه‌كه‌ی تۆمارده‌كات، كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت، ئه‌وانیش ته‌وه‌ری فۆلكلۆری و مێژوویی و مرۆیین.
ئه‌و ئه‌كته‌ره میسرییه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به باڵیۆزی نیازپاكی ده‌ستنیشان كرا‌و له‌لایه‌ن رێكخراوی ئاشتی ئه‌مه‌ریكی، وه‌كو باڵیۆزی ئاشتیی له ساڵی 2012 ده‌ستنیشانكرا.
باڵیۆزی نیازپاكی گوتیشی: "گه‌لی كورد گه‌لێكی ره‌سه‌نه، هه‌وڵێكی زۆری بۆ شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی داوه، هه‌وڵ ده‌مه‌م به جوانترین شێوه زوێنه‌ی كورد بگوازمه‌وه و به‌رنامه‌كانیشمدا كورد لبه جوانترین شێوه ئه‌وه نیشان بده‌م".