تره‌مپ، هه‌واداره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی كورد

دۆنه‌ڵد جۆن تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان له‌پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌شته‌می مانگی تشرینی دووه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2016 به‌هۆی لێدوان و كه‌سایه‌تی جیاوازییه‌وه له كاتی بانگه‌شه‌كاندا توانی كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیدا و به‌رامبه‌ر به هیلاری كلینتۆنی كاندیدی دیموكراته‌كان زه‌فه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و ببێت به 45 همین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئه‌مه‌ش واتای بۆ 4 ساڵی داهاتوو تره‌مپ ده‌بێته كه‌سی یه‌كه‌م له پێداچوونه‌وه و به‌ره‌وپێشتر بردنی هه‌نگاو و به‌رنامه‌كانی فایلی پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناڤین. ئه‌مه له‌كاتێكدا ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی گڕكانێكی توڕه له قوڵه‌ی كوڵاندایه.
له چه‌ند ساڵی دوایدا كورد و هه‌رێمی كوردستان، له رووی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری هه‌رێمییه‌وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی له به‌رنامه‌ی سیاسه‌تێكی میانڕه‌وانه و نه‌بوون به پاشكۆی وڵاتانی ئیقلیمی و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا توانیویه‌تی بگات به قۆناغێكی باش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌مه له‌كاتێكدا رۆلێكی كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتووانه‌ی له جه‌نگی تیرۆریزمدا هه‌بووه و هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا بووه به پرسیار له‌لایه‌ن ئێمه‌ی كورد، ئایا له چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ سیاسه‌تی كۆشكی سپی له مامه‌ڵه كردن به پرسی كورد و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردادێت؟ له چوارچێوه‌ی پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئایا پیشوازی سه‌رۆكی نوێ بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورد چۆن و چی ده‌بێت؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایان له پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین وای بۆ ده‌چن هاتنی تره‌مپ واتا ته‌نها گۆڕان له ده‌موچاوه‌كان و ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕه سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی كۆشكی سپییه. له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكی دیكه‌ش له‌هه‌مان چین پێشبینی جیاوازیان بۆ سه‌رۆكه نوێیه‌كه هه‌یه. ئه‌م گروپه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازه له‌وانی پێشخۆی به‌وه‌ی كه‌وا هه‌موویان هه‌ڵگری هه‌مان خوو بوون له پێشكه‌ش كردنی وتاری دوورودرێژی بێ ئه‌نجام و دروشمی بریقه‌دار. به‌ڵام تره‌مپ جیاواز له‌گشتیان پیاوی كرداره و ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه جێبه‌جێكردنه نه‌ك قسه‌ی بریقه‌دار.
بۆچوونه‌كان هه‌مبه‌ر سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا شرۆڤه‌كارانی سیاسی جیهانی كردووه به دوو به‌ره‌وه. به‌بێ شك به‌لای ئێمه‌وه پرسیاری جه‌وهه‌ری كه پێویسته به‌دوای وڵامه‌كه‌یدا باش و ورد بگه‌ڕێین، ئایا تره‌مپ ده‌بێت به‌و دۆسته‌ی كورد كه هاوكاری بێت له به‌دیهێنانی ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی؟ بۆ كورد ده‌بێت به پیاوه ئاڵتوونییهكه ؟
(من هه‌واداری سه‌رسه‌ختی كوردم) ئه‌مه قسه‌ی ده‌قاوده‌قی خودی تره‌مپه كاتێك له چاوپێكه‌وتنێكیدا له 21ی ته‌مموزی پارساڵ له‌گه‌ڵ نیویۆرك تایمز له وڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر پرسی كورد... وڵامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی تره‌مپ له‌و مێژووه‌دا كه‌وا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی بانگهشهكردنهكانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوایخۆیدا هێنا و بووبه باسی سه‌ره‌كی زۆربه‌ی مێدیا جیهانییه‌كان. بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ی تره‌مپ بێ هۆكار نییه و له پشت ئه‌م وڵامه‌وه فاكته‌ری شاره‌زایی و ئاشنهیهتییهكی باش له نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ستی پێده‌كرێت. زۆری پێنه‌چوو هه‌ر دوای ته‌نها چه‌ند مانگێك له 13 تشرینی دووه‌می 2016 ، له سه‌نگه‌ری تره‌مپه‌وه جارێكی دیكه له رێگه‌ی په‌یامێكی گرنگه‌وه بۆ كورد به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سهوزههڵكرا.
(سام یونۆ) كه كه‌سێكی نزیكه له ده‌سته‌ی راوێژكاریی تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له وڵامێكیدا سه‌باره‌ت به پرسی كورد و سه‌ربه‌خۆیی گووتی (كوردستان و بارزانی شایه‌نی ئه‌وه‌ن رێزیان لێبگیرێت. پشتگیری ده‌كه‌ین له‌هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی هه‌رێمی كوردستان كه په‌یوه‌سته به پرسی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌روه‌ها چاوه‌روانین له‌كاتێكی زۆر نزیكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلاتفۆرمی تایبه‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌ش به ئێمه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین و له ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروستدا به‌ره‌و پێشی ببه‌ین و بریاری له‌باره‌وه بده‌ین). ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م لێدوانه پاش ئه‌وه‌دێت كه تره‌مپ له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتوو بووه و دانیشتنی سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی مسۆگه‌ر كردووه.
چه‌ند رۆژێك دوایی لێدوانه‌كه‌ی یونۆ سه‌باره‌ت به كه‌یسی سه‌ربه‌خۆیی كورد راوێژكارێكی گرنگی تره‌مپ ده‌ڵێت " به‌ڕای من كورده‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی پاڵه‌وانن. پێشمه‌رگه زۆر ئازایانه توانیویه‌تی به‌رامبه‌ر تێرۆر بجه‌نگێت و سه‌ركه‌وتوو بووه. ئه‌و هێزه پاڵه‌وان ئاسا توانیویه‌تی ئه‌ركی خۆی له عێراقدا به‌جێبگه‌یه‌نێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا زیاتر هاوكاری پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان بكات. پشتگیری كردن له خواستی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه به‌ڕای من له رووی جوگرافیاوه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه به‌تایبه‌تی له عێراق و سوریا. ئه‌گه‌ری له‌دایك بوونی سێ یان چوار ده‌وڵه‌تی نوێ به‌لای منه‌وه پێشبینی كراوه ... " . ئه‌مه وڵامی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ (مایك فلین)ه سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان.
بۆچوونی ئه‌رێنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی دیار و خاوه‌ن پێگه‌ی گرنگ به خوودی تره‌مپه‌وه، هه‌مبه‌ر پێگه‌ی كورد له داهاتووی ناوچه‌كه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه. ئه‌مه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی پرسی كورد چیتر له‌چوارچێوه كلاسیكییه كۆنه‌كه قه‌تیس نه‌ماوه و بهجیهانا ره‌ها كراوه. به راده‌یه‌ك توانیویه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه پردێكی پته و موحكه‌می په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی باڵاده‌ست له ناوچه‌كه‌دا بونیات بنێت. بۆچوونه ئومێد به‌خشه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌ڵگه‌یه‌كی روونن بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌وا گووتی (زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ترومپ دۆستی نزیكی ئێمه‌ن).