پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له دۆخی وه‌رزشوانان ئاگادار بكرێته‌وه

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ماوەیەكە لە نزیكەوە لەگەڵ چین و توێژەكانی كۆمەڵگا دیدار و كۆبوونه‌وه ساز ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گفتوگۆی گه‌رم له باره‌ی ئاینده‌ی كوردستان و كێشه و گرفته نێوخۆییه‌كان ده‌كات.
مه‌به‌سته‌كه‌ی من لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، هیوادارم هه‌وڵێك بۆ دیداری وه‌رزشوانان و سه‌رۆكی هه‌رێم بره‌خسێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌ت به‌و به‌رپرسه وه‌رزشییانه نه‌درێت له دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دابنیشن كه بارودۆخی وه‌رزشی كوردستانیان به‌ره‌و له نێوچوون بردووه.
هیوادارم ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی دیداری جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌رزشوانان ره‌خسا رێگه به‌و كه‌سانه نه‌درێت كه له هیچ گۆشه‌یه‌كی دیداره‌كه ده‌ربكه‌ون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لەسەر حیسابی وەرزشوانان خۆیان كردۆته بازرگانی گه‌وره و ژیانی وه‌رزشكارانیشیان خستۆته دۆخێكی خراپ.
به‌رپرسانی وه‌رزشی ساڵانێكی زۆر له بری خزمەتكردن تەنھا ورگی خۆیان گەورە كرد و گیرفانی یاریزانانیشیان به تاڵ كرد، بۆیه ناكرێت له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری رێگه به‌و كه‌سانه بدرێت قسه‌ی گه‌وره بكه‌ن، له كاتێكدا له رابردوو سەرجەم سێكتەرەكانی وەرزشیان لە كوردستان په‌كخست و داهاتێكی زۆریشیان تەخشان و پەخشان كرد.
ئاخر نه‌كرێت چیتر رێگه به‌و به‌رپرسانه بدرێت كە وەرزشیان بە ئاقارێكی نادیار دا برد، ته‌نانه‌ت وایان لە خەڵك كرد رقی لە ناوی وەرزشیش بێتەوە.
هیوادارم له كورترین ماوه، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانان و كه‌سانی په‌رۆش و ئه‌كادیمی دابنیشێت، له نزیكه‌وه گوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه لێزانانه ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر برینی وه‌رزشوانان... با له دیداره‌كه ئه‌و جۆره كه‌سانه قسه بكه‌ن كە پێت دەڵێن بۆنیتنانی ژێرخانی وه‌رزشی كوردستان چۆن دروست ده‌بێت... با زیاتر ده‌رفه‌تی قسه‌كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ژیرانه بۆ ڕای گشتی روون ده‌كه‌نه‌وه كه به‌چی رێگایه‌ك بارگرانی یانه‌كان له‌سه‌ر قاسه‌ی حكوومه‌ت سووك ده‌كه‌ن... با زیاتر رێگا بەو كەسانە بدرێت كە ئەزموونێكی زۆریان لە بواری وەرزش ھەیە و ماوه‌یه‌كی زۆره به ده‌نگی به‌رز دێنه ده‌نگ، به‌ڵام چونكه پشتگیری ناكرێن كه‌س گوێیان بۆ ناگرێت.
پێویسته جه‌نابی سه‌رۆك هه‌رێم ئاگادار بكرێته‌وه كه كوردستان خاوه‌نی كه‌سانێكی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو له وه‌رزش هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ساڵانێكی زۆر كێشه و نه‌هه‌ماتی وه‌رزشوان و چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه له میدیاكان ده‌وروژێن، بەلام لە بەرئەوەی رۆژێك لە رۆژان پیاوی كەس نەبوونە لە ھیچ شوێنێك جێگایان نەبۆتەوە.
پێویسته بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم روون بكرێته‌وه كه لە ھەولێری پایتەخت ھۆڵێك یاخود مەلەوانگایەكی نێودەوڵەتی بوونی نییە، چه‌ندان خولی وه‌رزشی بێ سه‌روبه‌ر و ته‌شریفی هه‌یه كه له جیاتی خزمه‌ت زیانێكی زۆری له وه‌رزشی كوردستان داوه.
جەنابی سەرۆك ئەگەر بریار بێت دەوڵەت دروست بكەین دەبێت لە ئێستاوە بە شێوازێكی زانستی بیر لە دروستكردنی ھەڵبژاردەی كوردستان بكەینەوە، ھەروەھا ھەوڵی دروستكردنی گەورەترین دامەزراوە وەرزشیەكان بدەین لە كوردستان، چونكه دواجار هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو كه زیاتر له 200 ساڵه كورد خه‌ون به له دایكبوونی ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته ده‌بینێت.