بۆ ده‌بێت توركمانه‌كان پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى كوردستان بكه‌ن
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌شێكى زۆرى ئه‌و پێكهاتانه‌ى له‌و وڵاته ژیان و مافه‌كانیان كه‌وته ژێر مه‌ترسیه‌وه، "چونكه به‌رده‌وام دواى پێكهێنانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ى توركمان بێبه‌شكرا له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى وه‌ك لێسه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى بوون و ناونووسكردنيان به نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و زه‌وتكردنى ناوچه‌كانیان و راگواستنیان بۆ شوێنانى تر".
ئێستاش باسى گه‌رمى هه‌مووان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستانه ئێمه‌ى توركمانه‌كانیش كه مێژوویه‌كى ژیانیمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌یه ده‌مانه‌وێت پاڵپشتى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ین و به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵى سه‌رخستنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بده‌ین تا جارێكى تر ئاواته‌كانمان به‌دى بهێندرێت و روانینى هه‌ر تاكێكى توركمانى بۆ ده‌وڵه‌تى كوردستان ئه‌وه‌یه کوردستان ئەو دەوڵەتە دەبێت ئێمەی نەتەوەی تورکمان لەو پەراوێزی و پشتگوێ خستنە ڕزگار دەکات وهەستی نەتەوەیمان پێدەبەخشێتەوە ئەو کات تورکمان وەکو نەتەوەی دووەم کە نەتەوەیەکی دیار و سەرەکی دەبێت و هه‌موو داواكاریه‌كانمان له رێگه‌ى یاسا و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پێمان ده‌به‌خشرێت.
لهروانینى ئێمه‌ى نەتەوەی تورکمان هەمیشە پاڵپشتی و پشگیری دەوڵەتی کوردستان گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ى متمانە و ئیرادەمان پێدەبەخشێت و هه‌نگاوه‌كانى گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکان و خستنەوە پاڵ کوردستان دەبێتە پارێزگارییەک بۆ سەرجەم ئەو نەتەوەو کەمایەتیانە کە لەو ناوچانە دەژین پشکی شێریش بەر تورکمان دەکەوێت کە دور دەکەوێتەوە لە شەڕی تایفی و مەزهەبی لەژێر چەتری دەوڵەتی کوردستان کورد و تورکمان و سەرجەم نەتەوەکانی دی بە ئاشتی و تەبایی وەکو برا دەژین.
پاراستنى ماف و گه‌یشتن به داواكاریه‌كان كارى سه‌ره‌ى نه‌ته‌وه‌ى توركمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر نه‌كه‌وێته به‌رمه‌ترسیه‌وه چونكه رزگاریان ده‌بێت له‌ژێر ده‌ستی وپهرتهوازی كه به‌شێكییان ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم وبه‌شێكی تریان له سنوری ئیداره‌ی هه‌رێمن.
توركمانه‌كان مه‌به‌ستیانه دوور كه‌ون له‌كێشه و گرفته مه‌زهه‌بیه‌كان كه له‌عێراق هه‌یه و مێژووى ژیانیان ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه توركمانى عێراق چه‌ندین جار تووشی نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری وئاواره‌یی بوون به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای كه‌ركوك وشارۆچكهی داقوق یه‌كێك له‌و نه‌هامه‌تییانه له‌كاتی رژێمی به‌عس توركمانه‌كان نا چار كران خۆیان به‌عه‌رب ناونوس كه‌ن وزهویهكانیان لیسهندرا له‌دوای ئازادی عێراق له‌كاتی نووسینی ده‌ستوری عێراقی له‌په‌رله‌مانی عێراق توركمان به‌كه‌مه نه‌ته‌وه هه‌ژمار نه‌كرا له‌كاتی هه‌ڵبژاردن بۆیه نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانى عێراق وه‌ك پێویست نیه.به‌ڵام له‌په‌رله‌مانی كوردستان توركمانه‌كان به‌ده‌نگێكی كه‌متر له‌كورده‌كان ده‌رده‌چن وده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مان".
ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێ و ناوچه دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كوردستان رێژه‌ی توركمان زیاتر له به‌ر چاو ده‌گيرێت وده‌بێته نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌م وڵاته و ده‌توانێت ته‌واوى مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت هه‌روه‌ها به‌هه‌بوونی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان توركمانه‌كان دڵنیا ده‌بن كه‌جارێكی تر خاك و شه‌ره‌ف و نامووسیان ناكه‌وێته ژێر ده‌ستی تیرۆرستان وه‌كو چۆن له ته‌له‌عفه‌ر روویداوه.
له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تیش تێكه‌ڵاوى نه‌ته‌وه‌ى توركمان و كورد زیاتر ته‌شه‌نه‌ى كردووه به‌تایبه‌ت ژن و ژن خوازى و پێكهاته كۆمهڵایهتیيهكانى كۆمه‌ڵگاى كوردستان.
* ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمانی