دوا ماڵئاوایی مام

وا به‌ره‌و كۆتایی 2017 ده‌چین، سه‌ره‌ڕای گشت رووداوه خۆش و ناخۆشه‌كانی ئه‌م ساڵ، وه‌لێ كوردستان به وه‌رزی گه‌ڵاڕێزان، له دره‌ختی خه‌باتكار و شۆڕشگێره مه‌زنه‌كان تێپه‌ڕبوو.
ماڵئاوایی مام جه‌لال، دوا كۆسپی ئه‌م وه‌رزه گه‌ڵارێزانه بوو كه به‌رگی ماته‌می به سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا پۆشی، ئه‌م خامۆشی و بێده‌نگییه هاوزه‌مانه‌ی ناو دڵ و ده‌روونی كوردستانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌رگای یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگده‌نی بۆ كوردستانیانی هه‌رچوارپارچه واڵا كرد، هاوار و گریانی سه‌دان هه‌زار پیر، گه‌نج، ئافره‌ت و منداڵ بۆ چاوداخستنی هه‌تاهه‌تایی سومبولێكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی نێو مه‌یدانی به‌رخودانی میلله‌تێك، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا تێنووی هێزی مه‌عنه‌وی كه‌سایه‌تی مه‌زنه بۆ بڕینی ته‌واوی ئه‌و رێگایه‌ی كه كۆتاییه‌كه‌ی خاڵی ئامانجه.
یه‌كبوون و پێكه‌وه‌یی له ساته سه‌خته‌كاندا خه‌سڵه‌تی ئه‌و میلله‌تانه‌یه كه له شۆڕشی به‌رده‌وامدان، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و هێشتا نه‌گه‌یشتوون به خواسته ره‌واكانیان.
كورد له ریزی ئه‌و میلله‌تانه‌دایه، كه له بچووكترین ناخۆشییه‌كاندا هه‌ستی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی به‌هێز ده‌بێت و به‌سه‌ر هه‌موو جیاوازییه سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، ره‌گه‌ز و ئایینییه‌كاندا زاڵ ده‌بێت، هه‌مووی وه‌لا ده‌نرێت و یه‌ك ره‌نگ و ده‌نگ هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێیان. ئه‌مه‌یان خه‌سڵه‌تی كورده و هه‌ر ئه‌مه‌شیان دێوه‌زمه‌ی دوژمن و ناحه‌زانییه‌تی كه سه‌دان ساڵه هه‌موو پیلان و هه‌وڵه‌كانیان رێگریكردنه له هه‌بوونی كیانێكی ئازاد بۆ ئه‌م میلله‌ته خێرله‌خۆ نه‌دیووه.
پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ری، له ساته‌وه‌ختێكی هاوشێوه‌دا كه كوردستانیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌دا رای خۆیان بۆ ئازادی ده‌ربڕیوه، به قۆناغێكی پر له گوشار و ئابلۆقه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌تایبه‌تی عێراقدا تێپه‌ڕده‌بن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، له كاتێكدا جیهان له باسی خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیانی باشووردا بوو، ماڵئاوایی پیاوه مه‌زنه‌كه‌ی كورد بوو به باسی دووه‌م لای سه‌ركرده و مێدیا جیهانییه‌كان، مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌رده‌مانێك سه‌رۆككۆماری عێراق بوو و پاش رووخانی دیكتاتۆرییه‌ت، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كان و دروستكردنی عێراقێكی ته‌واو دیموكراسی بوو، جیهان به‌م شێوه‌یه مام جه‌لالی ناسی، كوردێك له هه‌وڵی هێنانه‌دی پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا. هه‌ر بۆیه‌ش هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لال و پۆشاندنی به ئاڵای پیرۆزی كوردستان په‌یامێكه و وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی پێویسته لێی تێبگه‌ن، كه‌وا كورد هه‌میشه هه‌وڵی داوه به دیالۆگ و به‌شداری كردن له پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ عێراقدا خۆی بگونجێنێت و هیچ كاتێك گۆشه‌گیری هه‌ڵنه‌بژاردووه.
جوانترین نموونه‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا‌كانی مام جه‌لال بووه له سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریدا، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر تابووتی ئه‌م پیاوه مه‌زنه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كوردیش هه‌ین و تا ئه‌وه‌نده‌ی توانیمان له‌گه‌ڵ عێراقدا ماینه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه بووین به پاشكۆ و گوێمان لێ نه‌گیرا، چه‌پڵه به ده‌ستێك لێ‌نادرێت، ئیتر بڕیارمان داوه ببین به خاوه‌ن خۆمان.
مام جه‌لال سه‌رۆككۆماری عێراق بوو، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك كوردێكی ئاشتیخواز بوو كه عێراق نه‌یتوانی رێز له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان و خه‌باته‌كه‌ی بگرێت، بۆیه ئاڵای عێراق بۆخۆتان و لێگه‌ڕێن ئێمه‌ش بۆخۆمان بین.
ماڵئاوایی مام، كه‌لێنێكی گه‌وره له مه‌یدانی سیاسی كوردستاندا جێده‌هێڵێت، مالئاواییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی خه‌باته‌كه‌ی مه‌زن بوو، له دوا سات دیارییه‌كی مه‌زنی به‌خشییه كوردستانیان، كه تابڵۆی پێكه‌وه‌یی هه‌موو چین و توێژه‌كان بوو، دڵنیام كوردپه‌روه‌ران له رۆژی به خاكسپاردنی مام جه‌لالدا، تامی خۆشی و ناخۆشیان كرد، ناخۆشی له‌ده‌ستدانی كه‌ڵه‌پیاوێكی خاوه‌ن خه‌باتی 50 ساڵه و خۆشی بینینی تابلۆی پێكه‌وه‌یی و هاوهه‌ڵوێستی ته‌واوی چین و توێژه‌كان.
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باسم كرد، ئه‌م ساڵ وه‌رزی گه‌ڵارێزانی دره‌ختی شۆرشگێڕه مه‌زنه‌كان بوو، به‌ڵام دره‌خته‌كه هێشتا هه‌ر به‌رزه و گه‌ڵای به نرخی زۆری پێوه ماوه، قه‌در و رێزگرتن له مه‌زنییه‌كان و پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنه، خۆزگه تا ژیان ماوه و دره‌نگ دانه‌هاتووه بگه‌ین به‌و راستییه.
هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی كاته‌وه، كورد هێشتا ماویه‌تی بگات به‌و ئامانجه‌ی كه سه‌رده‌مانێكی زۆره هه‌وڵی بۆ ده‌دات و خوێنی زۆری بۆ رشتووه، بۆیه جارێ پێویستمان به یه‌كتر و به‌و سه‌ركردانه هه‌یه كه ته‌واوی ژیانیان به قوربانی بۆ میلله‌ته‌كه‌یان كردووه، ژیان كورته و رێگه‌ی ئازادی درێژه.
ماڵئاوا مامی كوردان، ته‌مه‌ن درێژی بۆ سه‌ركرده خه‌مخۆره‌كانی رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی.