ئەمریکا خەریکی چییە؟

Kurd24

لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاستی گەرمدا ئێران بە قەڵەمباز ھاتۆتە پێشەوە، ئەمریکاش ھێواش ھێواش پاشەکشە دەکات لەو ناوچانەی کە بە ناوچەی بەرژەوەندی ئەمریکا دەناسران!

ھیلالی شیعی نەخشە و پلانی سەد ساڵەی ئێران بوو، لە بری ئەوەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی ڕێگەی لێبگرن، دەرکەوت ئێران بەشێکی ھیلالەکەی بە چەکەکانی ئەمریکا دەچەسپێنێت و ئەمریکای ناچارکردووە مامەڵە لەگەڵ تازەترین قەڵەمبازی ئێراندا بکات، نەک ڕێگە لە نەخشەکەی ئێران بگرێت!

قەتەر، یەمەن، ئێران، عێراق، سوریا، لبنان، ئەو دەوڵەتانەن کە لە ڕووی پێگەو ستراتیژیی ھێزەوە ئێران بەڕێوەیان دەبات، بۆ ھەر ئەگەرێکیش میلیشیا دەستکردەکانی خۆی لەو وڵاتانە بەکاردەھێنێت.

ئێستا تەنھا ڕەقەی ماوە بۆ چەسپاندنی تەواوەتی ھیلالەکەی و بە نیازە لەم نزیکانەدا ھێرشی بۆ بکات و کۆنتڕۆڵی بکات.

بۆ پانتایی ھیلالەکەشی پێویستی بە ھەولێر و دھۆک دەبێت، کە تاکە دوو بەربەستی جدین لەبەردوم فراوانکردنی ھیلالەکەی!

ئەمریکا پشتی کردە کوردستان بۆ عەبادی، کوردستانێک کە شەڕی داعشیکرد لە بری ھەموو جیھان و ئەفسانەی داعشی تێکشکاندوو تاکە ھاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئەمریکابوو لە عێراقدا.

عەبادییەکیش کە فەرمانبەرێکی دەست لەسەر سنگی ئێرانە!

ئەمریکا لە سوریا رەقەی بە ھێزە کوردییەکان ڕزگارکرد لە دەستی داعش، ئێرانیش دەیەوێت بە قەڵەمبازێک رەقە لە ژێردەستی ئەمریکا دەربھێنێت!

لە لوبنان تاکە ھیوای ئەمریکا سەعد حەریری سەرۆک وەزیران بوو، ناوبراویش دەستبەرداری پۆستەکەی بوو لە ژێر فشاری تیرۆرکردن وھەژموونی حیزب اللە ی لبنانی-ئێرانیدا!

ئێستا ئەمریکا ھەولێری بەدەستەوە ماوە لە چوارچێوەی زۆنی ھیلالی شیعیدا، ھەولێریش چەقی ھیلالەکەیەو نزیکترین پێگەیە لە ئێرانەوە بۆ نیازەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران.

پرسیار ئەوەیە، ئەمریکا ئەلتەرناتیڤی خێرای ھەیە بۆ ڕاگرتنی تەوژمی ئێران، یان سیاسەتی کاردانەوە پەیڕەودەکات لە بەرامبەر کردارە خێراکانی ئێراندا!؟

ئایا ئەمریکا ئێرانی پێڕادەگیرێت و ھاوپەیمانەکانی دەپارێزێت و بەھێزیان دەکات، یان لەگەڵ ھەر پاشەکشێیەکدا تەنھا ئێران ئاگاداردەکاتەوەو ناوی رێکخراوەکان و سەرکردەی میلیشیاکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە!؟

ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاستی گەرمدا پێگەی نەماوە لەسەر زەوی، ئێرانیش ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەی خۆی قایمتردەکات!

کەواتە ئەمریکا بڕیاری کرداری خێرا نەدات بۆ ڕاگرتنی ئێران، بێگومان  ئەوەشی بەدەستییەوە ماوە لەدەستی دەدات بۆ ئێران.

ئایندەیەکی نزیک یان سەرکەوتنی یەکجارەکی ئێرانمان نیشان دەدات لە ناوچەکەدا، یان گۆڕان لە ھاوسەنگی ھێزدا دەکرێت و ئەمریکا ئێران دەباتەوە ماڵەکەی خۆی.

ھەڵبەت ئەم دوو لایەنە ھەریەک خاوەنی کۆمەڵێک ھاوپەیمانی بەھێزن و ھەر یەک بە ئاراستەیەک بەرژەوەندی خۆیان دەپارێزن!