ئایا پێكوته‌ى سیل واته بى سى جى جه‌نگی كۆرۆنا ده‌باته‌وه؟
كوتانی دژه سیل له ساڵی 1921 بۆ یەکەم جار له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌م ڤاكسینه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دژه به‌كتریا (ئه‌نتيبايۆتيك) به‌كارده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سیل، كه ساڵانه سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان له نه‌خۆشی سیل ده‌پارێزێت. نه‌خۆشی سیل به‌هۆی به‌كتریای مایكۆ به‌كتریۆم تيوبیركولۆسیس تووشی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌بێته هۆى هه‌وكردنى سيه‌كان و نيشانه‌كانى بريتين له كوكه‌يه‌كى توند و هه‌ندێ جار به‌ڵغه‌مى خوێناوى و ئازارى سينگ و هه‌ستكردن به ماندووبونى زۆر و نه‌مانى ئاره‌زووى خواردن و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى و نيشانه‌ى تر. به‌پێی راپۆرتی "WHO" له ساڵی 2018 ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خوشى سيل گه‌یشته نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و نيويش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڤاكسینی دژه سیل له به‌كتریای مایكۆبه‌كتریه‌م بوفیس، كه پێكهاته‌كه‌ی زۆر له به‌كتریای هۆكاری سیل له مرۆڤ نزيكه، دروست ده‌كرێت، به‌مه‌ش له رێگه‌ی راهێنانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش مرۆڤ له نه‌خۆشی سیل ده‌پارێزێت. لێره‌دا پرسیاره كه ئه‌وه‌یه، ئایا پێكوته‌ی دژه سيل "بی سی جی" هيچ سوودێكى هه‌یه بۆ نه‌خۆشی كۆرۆنا؟ بۆچی هه‌موو وڵاتان ئه‌م ڤاكسینه وه‌رناگرن؟ چی وای له شاره‌زایانی ئه‌م بواره كردووه كه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بگه‌ڕێن؟
هۆكاره‌كانی بیركردنه‌وه له بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ڤاكسینی "بی سی جی" و په‌تای كۆرۆنا:-
1- شوێنی تووشبونى سه‌ره‌كی هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه له له‌شی مرۆڤدا كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه، به‌تایه‌ت سییه‌كان.
2- به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان وه‌رگر یان ریسێپته‌ری "ACE2" له هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه.
3- راستییه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م ڤاكسینه هه‌یه، كه راهێنانێكی به‌هێز به سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها نه‌خۆشی سیل, به‌ڵكو زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كانى تر‌ى به‌كتری و ڤایرۆسی و مشه‌خۆری.
4- له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا ئه‌م پێكوته‌یه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو به‌كارهاتووه بۆ زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
5- ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له نێوان وڵاتانی ڤاكسینه‌كه به‌كارده‌هێنن و ئه‌وانه‌ی به‌كاری ناهێنن.
ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین كه وایان له شاره‌زایان و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌م بواره كردووه، جگه له ڤاكسینی دژه كۆڤید - 19، كار له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه سیلیش بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر په‌یوندییه‌كی ئه‌م ڤاكسینه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وانه ئه‌نجامی سوودبه‌خشیان هه‌بێت، ئه‌وا چه‌ندین مانگ له كاتی پێویستی دروستكردنی ڤاكسین دێنێته پێشه‌وه، به‌مه‌ش ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س رزگار ده‌كرێت.
بیرۆكه‌ی بوونی په‌یوه‌ندی ڤاكسینی دژه سیل له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه رێژه‌ی تووشبوون له‌و وڵاتانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه به‌كارده‌هێنن زۆر كه‌متره به به‌راود له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌كاری ناهێنن. بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا دوو وڵاتی دراوسێن و هه‌مان ئاوهه‌وایان هه‌یه، كه‌چی ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌ڵماانیا به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له 17/4/2020 گه‌یشته نزيكه‌ى 134 هه‌زار تووشبوو و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش نزيك بووه‌ته‌وه له 4 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا له پۆڵه‌ندا تووشبوون سنووری 8 هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕ نه‌كردووه و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش نزيكه‌ى 300 كه‌سه. ته‌نها جیاوازیش له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وه‌یه، كه ئه‌ڵمانیا ڤاكسینی سیل به‌كارناهێنێت، به‌ڵام له پۆڵه‌ندا له ساڵی 1955ـه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. بۆ زياتر به رچاوروونى ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئاماری ژماره‌یه‌ك وڵاتانى به‌كارهێنه‌ر و به‌كارنه‌هێنه‌ری ڤاكسینه‌كه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ جیاوازی له ژماره‌ی تووشبووان به پێى راپۆرتى WHO له 17\04\2020
له كوردستانی خۆشمان رێكاره‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان رۆڵێكى سه‌ره‌كیان له رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تاكه هه‌بووه و خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌م ڤاكسینه ده‌درێته منداڵه‌كانمان و ده‌یان ساڵه به‌كارده‌هێنرێت، كه ده‌كرێت هۆكارێكى تر‌ى گرنگ بێت بۆ ژماره‌ی كه‌می تووشبووان و ئه‌وانه‌ش كه تووشبوون زۆر به سووكی ده‌یگرن.
له كۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م، كه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئاساييكردنه‌وه‌ش پێويسته به چه‌ند قوناغێك بێت، به‌رده‌وامى گرنگیدان به خۆپارێزی، دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ و پابه‌ندبوون به ته‌واوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه‌دا زاڵ بین و له ئێستاشه‌وه پێویسته حكومه‌ت و ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان پلانی سه‌ره‌كییان له‌سه‌ر ئاماده‌كارى بێت له‌ئه‌گه‌رى هێرشی دووه‌مى ئه‌م په‌تايه، كه ئایا له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێت یان بۆ سه‌ره‌تای زستانی داهاتوو ده‌بێت.