هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له هه‌رێم ده‌كرێت؟
له دونیاى پێشكه‌وتودا یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانى دیموكراسی ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پاك و بێگه‌رده، به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ى كه خه‌رمانى دیموكراسیان پڕ ئه‌زمونه، و ئالیه‌تى ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات به ڕێگاى ئاشتى به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له كاتى بونى هه‌ركێشه‌و گرفتێكدا ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونى كاروبارى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵك، كه له ئه‌نجامى گرفتى سیاسی یان ئابورى و په‌ككه‌وتنى حكومه‌ت دێته ئاراوه، په نا ده‌برێته به‌ر بژارده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته.
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چیه؟
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بریتیه له پڕۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن كه به‌ر له واده‌ى دیاریكراوى سروشتى و یاسایی خۆى به‌ڕێوه ده‌چێت، به هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به پێ ى ڕێكاره یاسایی و ده‌ستوریه‌كان له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى یان ئابوریه‌كان كه له ئه‌نجامدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌گه‌ن به بنبه‌ست .
كه‌واتا به پێ ى ئه‌م پێناسه‌یه له كاتى په‌نا بردن بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته پێویسته سه‌ره‌تا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه .
ڕێكاره یاسایه‌كانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م بژاردانه‌ى لاى خواره‌وه هه‌یه :
به پێ ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1) ساڵى 2005 ى هه‌مواركراو، ماده‌ى (10) بڕگه‌ى چواره‌م له‌م حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه:
1- ئه‌گه‌ر پتر له نیوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
2- ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى (45) ڕۆژدا له بانگهێشت كردنى بۆ كۆبونه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردن، ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامان به ده‌ست نه‌هات.
3- ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان متمانه‌ى به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، له سێ پێكهاته‌ى وه‌زارى جیاوازى یه‌ك به دواى یه‌كدا نه‌دا.
4- ئه‌گه‌ر سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان گۆڕاو، خولى هه‌ڵبژاردنیش شه‌ش مانگ یان كه‌مترى مابو.
جگه له‌م ڕێكاره یاساییانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێكرد بۆ به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چه‌ند بنه‌مایه‌كى گرنگ هه‌یه گه‌ره‌كه ڕه‌چاو بكرێت له‌وانه:
ا- بڕیارى ده‌سته جه‌معى لایه‌نه سیاسیه كان .
ب- زه‌مینه سازى دارایی .
ج- زه‌مینه‌سازى كۆمه‌ڵایه‌تى جێگیربوونى بارودۆخى ته‌ندروستى گشتى
د- زه‌مینه سازیه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن .
ئه‌گه‌ر له ڕووى تێڕامانێك بۆ ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بكه‌ین له هیچ ڕوێكه‌وه ئاماده‌سازى نیه به تایبه‌ت له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان و عیڕاق و ناوچه‌كه‌و جیهان به گشتى گیرۆده‌ى په‌تاى كۆرۆنایه ته‌نانه‌ت وڵاتێكى زلهێزى وه كو وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌یه جێگره‌وه‌یه‌ك دابڕێژێ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى داهاتو كه بڕیاره له 3 ى نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه بچێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت یان زیاتر ته‌شه‌نه بكات.
له ڕوانگه‌ى ئه‌م شیكردنه‌وه‌ى باسمان كرد ده‌گه‌ینه ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌ى له ئێستادا بژارده‌ى سازدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نا واقیعیه‌و ئه‌وانه‌ى داواى ده‌كه‌ن یان دیراسه‌ی ووردیان نه‌كردوه یان له ڕووى سایكۆلۆژیاوه ده‌یانه‌وێت خۆیان له پێگه‌یه‌كى به هێزه‌وه نمایش بكه‌ن كه‌م و كورتی و كێشه‌كانى تر‌ى خۆیان به‌مه په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
*مامۆستا ى زانكۆ و ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك) .