یاسای چاكسازی .. تاكه ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانه‌كان
له ساڵی 2014 به‌دواوه حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌ستیكرد به بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ساته به‌دواوه قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت دووچاری هه‌رێم بۆوه، ئاستی قه‌یرانه‌كه سه‌ختتر بوو كاتێك شه‌ڕی داعش رووی له هه‌رێمی كوردستان كرد و له ئه‌نجامدا لێشاوێكی زۆری ئاواره‌ی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه رووی له هه‌رێم كرد كه خۆی له نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س دا، هاوكات نرخی نه‌وت به‌ره‌و دابه‌زین چوو، له‌و كاته‌وه قه‌یرانه‌كان سه‌ختتر ده‌بن و تاوه‌كو ئێستاش نه‌توانراوه كۆنترۆل بكرێن و لێیان ده‌رباز ببین، دواترینیان قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنایه كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار نه‌رێنیشی كردۆته سه‌ر داهاتی دارایی و ئابووری هه‌رێم.
فاكته‌ره‌كان زۆرن گرنگترینیان پشتبه‌ستنمان بووه به داهاتی نه‌وت، هه‌روه‌ها نه‌خشه رێگایه‌كی ستراتیژی تۆكمه‌مان نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی راست و سه‌رتاسه‌ری، بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یران و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه هه‌ن یاسای چاكسازی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاته كایه‌وه، به‌ڵام به هۆی موزایه‌داتی سیاسی – له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسییه‌وه- نه‌توانرا ئه‌وسا یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت، ئه‌وه‌بوو وه‌كو خۆی مایه‌وه تاوه‌كو ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه دواجار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ توانرا زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت و دواتر حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ژماره 4ی ساڵی 2020ی (په‌یڕه‌وی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 2 یساڵی 2020 ) پێده‌رچوواند و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریشه‌وه رێنمایی تایبه‌تی پێده‌رچوو وا بڕیاریشه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووز ده‌ست بكرێت به واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دیاره جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی وه‌كو خۆی هه‌م ده‌رفه‌ت هه‌م ئه‌نجامێكی باشیشی له رووی ده‌ستكه‌وتی دارایی و ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم له‌م بارودۆخه‌ی ئێستایدا جگه له‌م رێگایه هیچ رێگاچاره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م دا نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بارودۆخی ئابووری به‌ره‌و بووژانه‌وه ببات و له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه رزگاری ببێت، چونكه یاساكه تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی سه‌رجه‌م بواره‌كانی كارگێڕی و دارایی له‌خۆ بگرێت هه‌ر له (رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاته‌كانی میراتگرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و نه‌هێشتنی سوودمه‌ندبوون له جارێك زیاتر له بودجه‌ی گشتی و یه‌كخستن و رێكخستنی بودجه‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یه‌كه‌كانی ژمێریاری و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر رۆشنایی یاسا به‌ركاره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژماركردنی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ریی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی نایاسایین و پێداچوونه‌وه به لیستی خانه‌نشینان و ... هتد) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێكاری دیكه‌ی چاكسازی له سه‌ر ئاستی كارگێڕی كه له هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه له نموونه‌ی پێداچوونه‌وه به پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ت، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی به‌دامه‌زراویی كردن و رێكخستنه‌وه‌ی ستراكچه‌ری پێویست -كه له كاتێكی دیكه به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی لێوه ده‌كه‌ین- ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان واده‌كه‌ن هه‌م پێگه و پێكهاته‌ی حكومه‌ت هه‌م بارودۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌رو باشتر و تۆكمه‌تر بچێت و له‌و قه‌یرانه‌ی كه ده‌ستی داوه‌ته بینه‌قاقامان رزگارمان ببێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هیچ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م دا نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئابوورییه‌كه‌ی دووباره گه‌شه پێبداته‌وه و له پرۆسه‌ی ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت -له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵێك سێكته‌ری دیكه‌ی گرنگ له نموونه‌ی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و... هتد، كه حكومه‌ت له به‌رنامه‌یدایه له داهاتوو جێبه‌جێیان بكات - به‌تایبه‌تی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر، چونكه هه‌روه‌ك ئاشكرایه بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مانگی پێشوو حكومه‌ت قه‌رزی له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه و بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆی سه‌رجه‌م ئه‌و لێكه‌وتانه‌وه‌و كورتهێنانی داهاتی هه‌رێم و نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه ده‌ستكراوه به لێبڕینی ناچاری له مووچه به رێژه‌ی % 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و رێژه‌ی %50 بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله تایبه‌ت، بۆیه ئه‌نجامدانی یاسای چاكسازی – به‌سه‌رجه‌م بڕگه‌و مادده‌كانی- تاكه ده‌رفه‌ته كه هه‌رێمی كوردستان بتوانێت روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌گشتی- ده‌ره‌كی ناوه‌خۆ- ببێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان كاتدا گه‌ڕانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رییه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه شایسته‌ن سوود له بودجه‌ی گشتی هه‌رێم وه‌ربگرن.
*دكتۆرا له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان.