ره‌هه‌نده‌كانی دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان
هاتنی به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی)، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره وێنای هه‌ردوو دامه‌زراوه ده‌كرێت كه له‌یه‌ك سه‌نگه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت ته‌حه‌ددای گرفته‌كان بكه‌ن، جیا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كراوه له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان، ده‌كرێت له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كانی په‌رله‌مان، ره‌هه‌نده‌كانی دوای سه‌ردانه‌كه بخه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كێك له‌وانه؛ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، بڕیاره راپۆرتێكی پڕ ورده‌كاری و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌داتا و زانیاریی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، له‌و راپۆرته‌دا به‌وردی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌خرێته‌ڕوو كه حكومه‌ت له ساڵێك و 3 مانگدا ئه‌نجامی داوه، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی گرنگه بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ك په‌رله‌مان ئاگاداری ورده‌كاری كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ردوو دامه‌زراوه (په‌رله‌مان و حكومه‌ت)، رۆڵی به‌هێزیان ده‌بێت، له‌وه‌ی یه‌كێكیان وه‌ك یاسادان و یه‌كێكی دیكه وه‌ك جێبه‌جێكردن هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ییكردنی كوردستان خێرا بكه‌ن.
گرنگی راپۆرته‌كه له‌وه‌دایه بۆ په‌رله‌مان روون ده‌بێته‌وه بودجه‌ی كوردستان چۆن خه‌رج كراوه و داهات و خه‌رجی چه‌ند بووه، ره‌نگه په‌رله‌مان هاوكارێكی باشی حكومه‌ت بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بنێت به‌سه‌ر برینه‌كان و دیاری بكات له‌كوێدا پێویسته خه‌رجی كه‌مبكرێته‌وه و له‌كوێدا داهات زیاتر بكرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی ره‌هه‌ندی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی)، بڕیاره ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی دیكه له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی سێ مانگی یه‌كه‌می یاسای چاكسازیی بنێرێته په‌رله‌مان، بۆ په‌رله‌مان زۆر گرنگه بزانێت له‌ماوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می یاسایی چاكسازی چی كراوه؟ چاكسازی له‌چیداكراوه؟ ئه‌و چاكسازیه چه‌نده پاره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت؟ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به (بایۆمه‌تری) فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه، چونكه په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت بۆی روون ببێته‌وه، له‌و پرسه‌دا حكومه‌ت چی كردووه.
به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی چاوه‌ڕوانین حكومه‌ت بیگرێته‌به‌ر، ده‌ره‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌یه كه بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، یه‌كێك له هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م پرسه بووه، له وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تیش له په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت رێككه‌وتنی كۆنكریتی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت و ده‌رئه‌نجامی رێكه‌وتنه‌كه‌ش له‌په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو، گرنگه ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له سێكته‌ری نه‌وت و وزه‌ش ره‌نگ بداته‌وه، حكومه‌ت له‌و باره‌وه دڵنیایی داوه‌ته په‌رله‌مان كه له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی راپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) بۆ پرسی داتاكردنی فرۆشتنی نه‌وت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، هه‌رچه‌نده له‌و باره‌یه‌وه پێشووتر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت شۆربكرێته‌وه بۆ لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان و خۆشبه‌ختانه له‌خولی نۆیه‌می كابینه‌ی حكوومه‌ت، یه‌ك راپۆرتی تێروته‌سه‌ل له‌و باره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا له پرسی پاراستنی ئارامی كوردستان، په‌رله‌مان چاودێری هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌لای په‌رله‌مانه‌وه گرنگه، حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت رێز له‌و ناوچه سنووریانه بگرێت، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی گه‌رم، به‌هه‌ر جۆرێك هه‌یه ناكرێت ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر روویدا دووباره‌ببێته‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه و دیپلۆماتكاران دروست نه‌بێت، ره‌نگه به‌شێكی دیكه‌ی ره‌هه‌ندی دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت، كه زۆر پرسی گرنگ ماوه له‌په‌رله‌مان ده‌بێت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت هه‌نگاوی بۆ بنرێت، یه‌كێك له‌وانه ده‌ستووری كوردستانه كه پێشووتر له‌خولی رابردووی په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر كراوه و لێژنه‌شی بۆ دروستكرا، گرنگه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی، جیا له‌وه‌ش پرۆژه یاسای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه بۆشایی یاساییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ پرۆژه یاسای ئاو و ئاوه‌ڕۆ و بواره‌كانی دیكه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ماڵ و موڵكی گشتی و ده‌روازه سنوورییه‌كان و یه‌كخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانی تایبه‌ت، بنێردرێته په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی گرنگه كه په‌رله‌مان ئه‌وله‌ویه‌تی داوه‌ته حكومه‌ت كه سه‌رپشك بێت به‌ناردنی پرۆژه و ره‌نگه له داهاتوو به‌رهه‌می ئه‌مه ببینرێت.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه باسكران زۆر پرسی ئیداری و دامه‌زراوه‌یی بوون، به‌ڵام ره‌هه‌ندی دیكه‌ی سیاسی دوای سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌بوون كه ئه‌وه‌ی كرا هه‌نگاوی گرنگ بوو، بۆ چه‌سپاندنی دیموكراتی و پره‌نسیپی حكومی ره‌شید و به‌كردار هه‌نگاونرا بۆ شه‌فافیه‌ت و ده‌ركه‌وتنی وه‌زیفه‌ی راسته‌قینه‌ی په‌رله‌مان له‌چاودێریكردنی حكومه‌ت و ئه‌و راستییه‌شی سه‌لماند حكومه‌ت ئاماده‌یه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێریكردنی.
به‌شێكی دیكه‌یش له‌ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌ردانه ئه‌وه بوو كه رای گشتی خۆشحاڵ بوو، پرسی هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان بووه نه‌ریت، ره‌نگه خۆی جارێكی دیكه بێته‌وه په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ ئۆپۆزیسیۆن كه حكومه‌ت له ئیداره‌دان ئه‌و (دێوه‌زمه‌یه) نییه بۆ خه‌ڵك دروستكراوه.
*ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، خولی پێنجه‌م.