ره‌فتاره‌كانی تره‌مپ هاوشێوه‌ی كه‌سانی "كۆماری مۆز"ه
تواناكانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ رۆژ له‌رۆژ له‌قتر ئه‌بێت له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو شكستی زیادده‌كات ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و داوا یاساییه زیاد له‌پێویسته گێل و سه‌رلێشێواوانه‌ی تیمی یاساییه‌وه. و هۆكاری بێده‌نگی هه‌ندێك له سیاسییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی كۆمارییه‌كان.
تیمی یاسای سه‌رۆك له‌كاردایه بۆ وێرانكردنی ئه‌و نه‌ریته باوه‌ی كه هه‌یه له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش به خستنه‌گه‌ڕی داوایی یاسایی دورودرێژ و فشارخستنه سه‌ر به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته‌كان.
هاوكاره‌كانی تره‌مپ ئه‌یانه‌وێت ئاگر له‌و گه‌رده‌لولی سیاسییه به‌رده‌ن كه ئامانج لێی وێرانكردنی سه‌رۆكایه‌تی جۆبایدن-ه به‌رله‌ده‌ستبه‌كاربوونی و پاراستنی تره‌مپ له رێگه‌ی مێژوویه‌كی پڕ شه‌رمه‌زاری كه به‌هۆی دۆڕاندنییه‌وه له‌دوای تێرمێكی سه‌رۆكایه‌تی، تووشی هات.
شانۆی سیاسی رووداوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه كه هه‌ندێك گه‌وره به‌رپرسانی كۆمارییه‌كان له چاوه‌ڕوانی كاتدان. رۆژی 22ی تشرینی دووه‌م، فرید ئیبتۆن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی میشیگان له به‌رنامه‌ی (ئینساید پۆله‌تیكل)-ی سی ئێن ئێن، وتی: "ته‌واو بوو!".
هه‌روه‌ها لاری هۆجان حاكمی ویلایه‌تی ماریلاند كه یه‌كێكه له ره‌خنه‌گره به‌رده‌وامه‌كانی تره‌مپ له به‌رنامه‌ی (سته‌یت ئۆف یونیه‌ن) -ی سی ئێن ئێن وتی: "هاوشێوه‌ی ره‌فتاری تره‌مپ-م ته‌نیا له -كۆماری مۆز- بینیوه".
كۆماری مۆز بریتییه له حكومه‌تێكی هه‌ژاری كه‌مده‌رامه‌ت كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشت به هاورده‌كردنی تاكه به‌رهه‌مێك ده‌به‌ستێت و له‌ر رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیستبدادییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و به گه‌نده‌ڵ جیاده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها سوود له ئابووری ده‌بینێت له رێگه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه. یاخود به‌و حكومه‌ته ده‌وترێت كه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كانی بكات و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو گروپێك یان كه‌سێك له نوخبه‌ی سیاسی كه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرێت.
هه‌تا هاورێی تره‌مپ، حاكمی پێشووی ویلایه‌تی نیوجرسی كریس كریستی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی (ئه‌م هه‌فته‌یه)ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز وه‌سفی رۆدی جۆلیان-ی پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ و هاوڵه‌كانی به "ئابڕووبه‌ری نیشتمانی" وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها خاڵی په‌شۆكان كه رووبه‌ڕووی ئیداره‌ی تره‌مپ و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو بۆته‌وه ده‌رباره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ له راده‌ستكردنی ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر ده‌نگدانی بێگه‌رد له‌لایه‌ن میشیگان و زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی بنسلڤانیاوه بڵاوكرایه‌وه.
ته‌نانه‌ت وای له به‌رپرسی ناوخۆی ئیداری ویلایه‌ته‌كان كردووه كه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بێ بنه‌مایانه‌ی كه به ته‌زویری به‌كۆمه‌ڵ تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بایدن 270 ده‌نگی هه‌ڵبژێردراوی پێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی تره‌مپ كه‌متر ئه‌گه‌ری به‌رگریلێكردن هه‌ڵده‌گرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر باشه‌كشه‌ش به داواكانی بكات كه پێداگرییه له بردنه‌وه‌ی له 3ی نۆڤێمبه‌ر.
به‌ڵام به‌رپرسانی كۆمارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراوی له میشیگان ده‌یانه‌وێت دانپێدانانی به‌ڵگه‌كان دواخه‌ن له رێگه‌ی سڕكردنی حزبیه‌وه له ئه‌نجومه‌نی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌ته‌كه.
هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ له‌وه‌دایه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگدان ره‌تكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له پێناو بردنه‌وه‌ی تێرمی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی. هه‌روه‌ك به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی بۆ سێ ئێن ئێن-ی ئاشكراكردووه و هۆشداری ده‌دات هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ له‌وه‌دایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ده‌ستبه‌ری ڤاكسینی كۆڤید-19 بكات و به ملیۆنه‌ها كه‌س بكوترێت تا نه‌بێته ده‌ستكه‌وتی بایدن. به‌ڵام وه‌ك بایدن ئه‌م هه‌فته‌یه ناوی تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.