كێ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له به‌غدا؟
ئه‌گه‌ر له كاتی ئاسایی و سرووشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی بڕوانین، یان له ساته‌وه‌ختی گرژی و ئاڵۆزی تا ده‌گاته ناكۆكی و ململانێ. پێویست ده‌كات دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی كه پاڵپشت بێت به رێگه‌پێدانی ده‌ستووری و یاسایی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی سیاسی و هه‌رێمێكی پێكهێنه‌ری سیسته‌می فیدراڵی له ده‌وڵه‌تی عێراق، دوا جار هه‌ڵوێسته‌كانی به هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار بكرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌پێشتر ده‌گوزه‌را و ده‌گوزه‌رێت، فره‌یی هه‌ڵوێستی و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نوێنرێت، هه‌ر یه‌كه و له ئاستێكدا خۆی به‌نوێنه‌ر و خاوه‌ندارێتی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان پیشان ده‌دات، جا ئیتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بێت یان پارتی سیاسی، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا گه‌یشتووه‌ته ئاستی كه‌سایه‌تی.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ته‌نها تیشك بخه‌مه سه‌ر دیارترینیان كه ئه‌ندامانی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن و پاڵپشتن به ده‌نگی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه جێناكۆكه‌كانیشه‌وه، تا به‌پێی رێكخستنی ده‌ستوری (2005) لێی بڕوانین بۆ دیاریكردنی ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان بۆ هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان له عێراق .
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانه: به پێی سیسته‌می فیدراڵی و بنه‌مای به‌شداریكردنی هه‌رێمه‌كان له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دوو ئه‌نجوومه‌ن پێكدێن، یه‌كێكیان بۆ نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی دانیشتووان، دووه‌میان بۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه پێكهێنه‌ره‌كانی سیسته‌می فیدراڵی.
ئه‌وه‌ی له عێراق بوونی هه‌یه ته‌نها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ته‌واوی خه‌ڵكی پارێزگا و هه‌رێمه‌كانن، و له‌پاش ده‌ست به‌كاربوونیان به پێی بنه‌مای دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌بنه نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق. كه‌واته ئه‌ندامانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و به مانا فراوانه‌كه‌شی نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی عێراقن، له‌به‌رامبه‌ردا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی سیاسی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی حوكمڕانی.
ئه‌م راستییه‌ش له ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی (49/یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری (2005) پشت راستكراوه‌ته‌وه: (يتكون مجلس النواب من عدد من الأعضاء بنسبة مقعد واحد لكل مائة ألف نسمة من نفوس العراق يمثلون الشعب العراقي بأكمله).
له‌به‌ر ئه‌وه دروست و ده‌ستوری و یاسایی نییه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق له جێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێنای هه‌ڵوێستی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی ــ پێكنه‌هاتوو ــ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه: ئاراسته‌ی دروست له دیاریكردنی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان له عێراق به گشتی و له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به تایبه‌تی (ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی)ییه، كه تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراوه و هه‌نگاوی جدی و نیه‌تی باشیش به‌و ئاراسته‌یه به‌دی ناكرێت.
بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ش ده‌قی مادده‌ی (65) روون و ئاشكرایه و به‌ده‌ق هاتووه: (يتم إنشاء مجلس تشريعي يدعى بـ"مجلس الاتحاد" يضم ممثلين عن الأقاليم والمحافظات غير المنتظمة في أقليم...).