كوردستان له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێی ده‌رهێنانی گازی سرووشتی
هێشتا ئه‌مه‌ریكا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه چۆن عێراق له‌جیاتی كڕینی وزه له ئێرانه‌وه بتوانێت له‌ناوخۆی عێراقدا به‌رهه‌می بهێنێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سروشتی كوردستان، ئه‌مه ده‌كرێت ببێته بنه‌مایه‌كی زۆر باش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌رچی زووه ده‌ست بكه‌ین به په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كرێت، كه پێمانوایه كوردستان دره‌نگ كه‌وتووه له‌و پرۆسه‌یه، چونكه به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای (دانه‌غاز) پابه‌ند ده‌بێت به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ نزیكه‌ی 1 ملیار پێی سێ‌جار له رۆژێكدا.
له‌كاتێكدا ئه‌م رێككه‌وتنه كراوه ئێستا به‌شێكی زۆری وێستگه‌كانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی گازی سرووشتی كارناكه‌ن و به‌شێكیان له عێراقه‌وه سووته‌مه‌نیان بۆ دابین ده‌كرێت، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بوو ئێستا به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی بای ئه‌وه‌نده هه‌بووایه كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ناوخۆی كوردستانی پربكردبایه‌ته‌وه.
بۆ قۆناغی داهاتووش ده‌بێت ئه‌م گازه په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت و بنێردرێت بۆ عێراق جیهانیش، سیاسه‌تی نه‌وتی كوردستان ده‌بوو به‌و ئاراسته بووایه به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بووایه، چونكه ئاماره‌كانی بانكی جیهان كه ئه‌مساڵ بڵاوكراونه‌ته‌وه پێمان ده‌ڵێت: ئه‌م ناوچه‌یه له سووتاندنی گازی سرووشتیی له‌پله‌ی هه‌ره‌له‌پێشه‌وه‌یه، عێراق له 2019 بڕی 18 ملیار مه‌ترسێجار گازی سووتاندووه كه ئه‌مه به به‌راوردی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك رووسیا پله‌ی دووه‌مین وه‌رده‌گرێت له سووتانی گازی سرووشتی، كه‌وایه ده‌بوو ئاستی په‌ره‌پێدانی گازی سرووشتی زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر بووایه.
به‌پێی به‌راوردكاری ئه‌و بودجه‌ی كه له عێراق و كوردستان بۆ ئه‌و كه‌رته خه‌رج كراوه، واده‌رده‌كه‌وێت له %20ی بودجه‌ی عێراق و بڕێكی زۆری بودجه‌ی كوردستانیش بۆ ئه‌و كه‌رته بووه، له‌كاتێكدا هه‌موو پێداویستی و كه‌ره‌سته‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌و بواره له كوردستان و عێراقیش له‌به‌ر ده‌سته.
ئێستاش له‌دوای خستنه‌ڕووی چه‌ند ته‌نده‌رێكی بیانی وه‌به‌رهێنان له كوردستان گرنگه كارئاسانی و به‌رنامه‌رێژی بكرێت بۆ په‌ره‌پێدان به‌كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به راشكاوانه قسه‌ی له‌سه‌ر گازی سرووشتی كوردستان كردووه كه چۆن سه‌رچاوه‌ی گازی كوردستان به‌بازرگانی بكرێت.
له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی جیهان كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری كرد، به‌ئاشكرا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و كۆنفرانسه خواستیان ئه‌وه بووه، هانی كۆمپانیاكانی خۆیان بده‌ن له‌و بواره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئێستاش گرنگه ئاراسته‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه بێت، ئه‌و كاته دووئ امانج ده‌پێكێت یه‌كه‌م: دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با. دووه‌م: هه‌نارده‌كردنی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك جێگرتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گازه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌هێنرێت. كه ئه‌مه به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كه‌یه كه ئه‌گه‌ر هاتوو كوردستان ئه‌و بڕه وزه‌ی دابینكرد بۆ عێراق، بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش به به‌راوردی نرخی نه‌وت گازی سرووشتی له بازاڕی جیهان تاراده‌یه‌ك جێگیره.
له‌پرسی گازی سرووشتی جارێ دیار نییه ئاراسته‌ی به‌غدا و نیه‌تیان له‌و باره‌وه چییه، به‌ڵام بۆ داهاتوو عێراقیش قازانجی زۆر ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر گازی سرووشتی له كوردستانه‌وه بكڕێت، تێچووی كه‌مه و بودجه‌یه‌كی زۆریش بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رپرسانی عێراقی روون بكاته‌وه.
پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی گازی سرووشتی پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆره، ره‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروسته كه له‌و باره‌وه ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه تا چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌ویش یان له‌رێگای قه‌رزی كۆمپانیاكانه‌وه یان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كه ئه‌وان بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌رته ته‌رخان بكه‌ن و تا ته‌واوبوونی ئه‌و بودجه‌ش كه خه‌رجیان كردووه له كێڵگه‌كانی كوردستان گازیان به‌بێ به‌رانبه‌ر بدرێتێ، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بیرۆكه‌ن ده‌كرێت بیرۆكه‌ی دیكه‌ش هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره فه‌رامۆش نه‌كردنی ئه‌و كه‌رته‌یه.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگیپێدانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌م كه‌رته ره‌نگه په‌یوه‌ندی به یه‌ده‌گی گازی سرووشتییه‌وه هه‌بێت، تائێستا به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه یه‌ده‌گی گازی سرووشتی كوردستان چه‌نده، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌نێوان (چوار تریلیۆن مه‌تر سێ‌جار تا پێنج تریلیۆن مه‌ترسێجار بێت)، ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر زۆره هه‌م یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌م ئه‌مه‌ریكاش ره‌نگه بیر له گرنگی و ئاسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌توانرێت پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، به‌شێكی دیكه‌ی پرسه‌كه‌ش ره‌نگه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه گرنگه هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی ئه‌و یاساییه رووبه‌رووی گیروگرفت نه‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر هه‌بێت له په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته، پێشووتریش وه‌ك لێژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و داواكاریه‌مان كردبوو كه هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكرێت.
ره‌نگبێت راپۆرتی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م كاته‌دا په‌یامی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌بێت، به‌شێكی ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی وزه له كوردستانه‌وه، ببێته سه‌نته‌رێك وه‌ك كارتی ئابووری و سیاسییش به‌كاربهێنرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئێستا رووسیا به‌هۆی هه‌نارده‌ی گازی سرووشتی بۆ ئه‌وروپا فشارێكی زۆری له‌ناوچه‌كه دروستكردووه، ئێرانیش له‌و رێگایه‌وه گازی سرووشتی كردووه‌ته‌وه چه‌كێكی به‌هێز، ده‌كرێت گازی سروشتی كوردستان ببێته جێگره‌وه ئه‌و گازه‌ی له‌رووسیاوه ده‌درێته ئه‌رووپا و له ئێرانیشه‌وه ده‌درێته عێراق، ره‌نگبێت ئه‌مه بۆ ژێرخانی ئابووری كوردستانیش گرنگ بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت خۆی ته‌مویلی ئه‌و پرۆژه‌یه بكات، چونكه ئاشكرایه ژێرخانی وزه له كوردستان زۆری هی كه‌رتی تایبه‌ته، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراق كه له ساڵی 1930 به‌دواوه ژێرخانی كه‌رتی وزه‌ی هه‌بووه و به‌شێكی زۆریشیان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م گرنگیه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گازی سرووشتی جگه له بایه‌خی ناوخۆیی، بایه‌خی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه بۆ كوردستان.
گولیزار ره‌شید سندی. جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان