سۆڵتانی پێکەنین

دۆکیومێنتاری

(پێکەنین دەرمانی هەرچی دەردە)، ئەو پەندە پێشینەیەی کوردە هەمیشە لەسەر زاری عەبدوڵا جەمشیدییە و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دەیڵێتەوە. عەبدوڵا جەمشیدی بە سوڵتانی پێکەنینی کوردستان ناسراوە و پێیوایە: بڵاوبوونەوەی نەریتی پێکەنین لەناو کۆمەڵگە؛ دەتوانێ تەندروستی جەستەیی و رۆحی بە مرۆڤ ببەخشێ لە رێگەی بەهێزکردنی توانای بەرگری لەش، نەهێشتنی هۆرمۆنی ترس و دڵەراوکێ و شلکردنی ماسوولکەکانی جەستە. پێکەنین چێژ و هیوا دەبەخشێتە ژیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر دەکات، بۆیە جەمشیدی هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تا پێکەنین و دڵخۆشی لەناو کۆمەڵگەی کوردی بڵاوبکاتەوە.