پشوو درێژ بە لەگەڵمدا

فیچەر

ئۆتیزم رۆژانه‌ ژیانی 2 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س تێكده‌دات. هیچ لێكوڵینه‌وه‌یه‌ك تا ئێستا ئاشكرای نەكردووە كە مرۆڤ بۆچی ئۆتیزمی هه‌یه‌، پزیشك و شارەزایانی تەندروستی مرۆڤ، هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئۆتیزم بدۆزنه‌وه‌ و بزانرێت مێشك و جه‌سته‌ چۆن ئیشده‌كه‌ن له‌ دنیای ئۆتیزم. جۆرێك له‌ ئۆتیزم هه‌یه‌ كه‌ شاراوه‌یه‌ نیشانه‌كانی و ناتوانرێت به ‌ئاسانی نیشانه‌كانی ببینین. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتیزمیان هه‌یه‌ جیهان به‌جۆرێكی تر ده‌بینن و به‌جۆرێكی جیاوازیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستده‌كه‌ن.