حەسەن زیرەک
دۆکیومێنتاری
حەسەن زیرەک لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، لە تاران، بەغدا و کرماشان کارمەندی رادیۆی کوردی بووه.
بارانە، نەورۆز، خان باجی، ناڵەشكێنە، مریەم بۆکانی، گەوهەرە، رێبوار و رێبوار، وەرە قوربان، ئامان دکتۆر، لای لای و دەیان گۆرانی دیکە بەشێکن لە سامانی هونەریی حەسەن زیرەک.
ئەم هونەرمەندە لە 1972 بە هەژاری و نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان كردووه و لەسهر وهسیهتی خۆی له ناڵەشکێنەی بۆکان به خاك سپێردراوه.