رایەڵەی رەنگەکان
دۆکیومێنتاری
زوبەیدە، به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت شووناسی خۆی به‌هێز بكات، بۆیه ئه‌و حیكایه‌تانه‌ی له‌ناو تانوپۆی ره‌نگه‌كانی مافوره‌كه‌ی به‌رده‌ستیدایه، پشتڕاسكه‌ره‌وه‌ی كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ست و په‌نجه‌ی ژنێكن، كه نایه‌ڵێت هه‌بوونی كۆتایی پێبێت. ئەو له‌سه‌ر دووڕیانی سنووری سه‌رابیانه‌ی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوور، دڵی بۆ خۆھێشتنەوە، نه‌وه به نه‌وه ده‌ستڕه‌نگینیه‌كانی خۆی ده‌گوازێته‌وه. له‌رێگه‌ی رایه‌ڵه‌ی ره‌نگه‌كان، هه‌موو سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت و له‌خه‌یاڵی ئێمه‌دا خۆی به‌جێدێڵێ، خۆی و فێرخوازه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كولتوورێكی پته‌وی ژنی كورد ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر رووی گوڵه سوور و زه‌رده‌كانی فه‌رشی ده‌ستیان خۆیان تۆمار ده‌کەن، كێ ده‌ره‌قه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو تێفكرینی رووخسارانه دێت كه له‌سه‌ر ئه‌دای ته‌ونی ره‌نگه‌كان پێده‌كه‌نن.