نیلوپەڕ
دۆکیومێنتاری
بژێوی ژیانی بەشێک لە خەڵکی گوندی پیرسەفا لە سەر سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، لەسەر رنینەوەی گوڵە نیلووپەڕە. پیر و گەنجی ئەو گوندە لەگەڵ هاتنی بەهار و تا كۆتایی هاوین، بهسهر رووی ئاوی زرێبارهوه سهرقاڵی رنینی گوڵی نیلووپەڕن و دوای كۆكردنهوهی لەسەر بانی ماڵەکانیان وشکی دەکەن. ئەم گوڵە بۆ کوردە زەردەشتییەکانی بەر لە ئیسلام هێمای زاوزێ، پاکیزەیی و گەشەی رۆحی بووە و ئێستاش بووهته سهرچاوهیهكی گرنگی داهات بۆ خهڵكی ناوچهكه. گوڵی نیلووپهڕ لە ئێستادا بۆ خەڵکی جیهان بووە بە هێمای پارێزگاریکردن لە بوونەوەران، ئاشتەوایی جیهانی و شکۆمەندی عەشق.