فڕین

دۆکیومێنتاری

سەرکێشی ئەو وزه‌یه‌یه‌ خولیاکان گەشە پێدەدات، مرۆڤ بەبێ خولیاکانی ناتوانێ  دوور بڕوانێت، ھەوڵبدات، چێژ وەرگرێت و بەرەو ڕووی ژیان بێتەوە.

پاراگلایدەر وەرزشێکی چێژبەخش ھاوتەریب ترسئامێزە و لە کوردستان تازەیە.

ئەو کوڕە دەیەوێ بفڕێ و ماڵی خۆی لەناو ئاسماندا دۆزیوەتەوە. دەبێ زۆربەی شاخەکانی شاھیدی چێژی فڕینی ئەو بن بۆ نموونە لە شاخی ساراوە بەرە و شاری ھەڵەبجە، خولیاکانی ھونەر سێبەر بەسەر ئەو جوگرافیایەدا دروست دەکات کە بەسەریدا تێدەپەڕێت و سەرکێشییەکانی لەسەر سنگی زەوی نیشتیمانەکەیدا تۆمار دەکات.