ئەسپی کوردی

دۆکیومێنتاری

كوردستان بە درێژایی مێژوو، خاوەن ئەسپێکی رەسەن بەناو ئەسپی کوردی بووە. ئەم ئەسپە خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی کە لەناو هیچ ئەسپێکی دیکەی جیهان نابینرێ، بۆ نموونە سەر، تەوێڵ و پوزەی ئەسپی کورد بەرجەستە و زەقە، گوێچکەکانی بەراورد بە ئەسپەکانی دیکە لە دواوەیە. کلک و سەری هاوکات و پێکەوە بەرزە. زیرەکی، تاقەت و کەمخواردن؛ نیشانەکانی دیکەی ئەم ئەسپەیە. ‎لە دوو شاری کەنگاوەر و سەحنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو ناوەندی پەروەردەی ئەسپی کورد لە هەوڵی ناساندنی ئەسپی کوردن بە کوردستان، ئێران و جیهان. ئەم ناوەندانە لە هەوڵی ئەوەدان ئەسپی کوردیش وەک ئەسپی تورک، عەرەب و ئەورووپی بەناو کوردەوە لە پێشبڕکێ جیهانییەکاندا بەشداری بکات.