فەرید زامدار
دۆکیومێنتاری
فەرید بەکر ئەیوب، ناسراو بە فەرید زامدار، لە ساڵی 1952 لە هەولێر لهدایكبووه، له بنهڕهتدا شکاك و دوای شکستی شۆڕشەکەی سمکۆ و نەمانی، بنەماڵەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان کۆچ دەکەن و لە شاری هەولێر دەگیرسێنەوە، لە تەمەنێکی زووەوە خوولیای کاری میدیایی و ئەدەب و هونەر بووە، لە سەرەتای لاویدا تێکەڵی سیاسەت بووەو بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیان.
لە بواری شیعردا 10 کۆمەڵە شیعری بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، لەوانە؛ برووسکەی هەورێ، مەبەستێك، ژووانی سێبەر، بێناونیشان و چەندانی دیکە.
بەشێك لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی، ژمارهیهك له شیعرهكانیشی کراون بە گۆرانی.
جیا له شیعر، 7 پێشانگەی تایبەتی شێوەکاری کردووەتەوە، 35 ساڵ لە بواری سیاسەت و میدیا وەك پێشمەرگە و راگەیاندنکاری شاخ و شار، کاری کردووە، لەو ماوەیەدا سەرنووسەری چەند رۆژنامە و گۆڤارێك بووە، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسیویەتی و وتارهكانی بڵاوکردووەتەوە.
دوای ململانێی لهگهڵ نهخۆشی درێژخایهن، لە 21-07-2019، کۆچی دوایی کرد و لە هەولێر بە خاك سپێردرا.