Profile

یادگار فایەق

description:

یادگار فایەق سەعید

____________________________________________________________
  • ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و خێزاندارە.
  • بێجگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی بە باشی دەزانێت
  • ھەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەدەبی ئینگلیزی و مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی.
  • لە ساڵی 2006 تا 2008 وەک ھەواڵساز لە سەتەلایتی گەلی کوردستان کاریکردووە، لە بوارەکانی ھەواڵسازی و لێپرسراوی بەش و وەرگێڕانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ و سەرنووسەر و ئامادەکردنی بەرنامە و بەڕێوەبەری نووسینی ماڵپەڕ.
  • بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەرگێڕ بووە لە کۆمپانیای وشە تا کاتی ھەڵوەشانەوەی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2010.
  • لە ساڵی 2010 بۆ 2016 لە کەناڵی NRT لە چەندین بواری جیاوازدا کاری کردووە وەک:
  • سەرنووسەر لە ژووری ھەواڵ
  • بەرپرسی ژووری ھەواڵ
  • وەرگێڕانی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی.
  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی زیاتر لە 450 ئەڵقەی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی راستەوخۆ (بەرنامەکانی تاوتوێ 161 ئەڵقە، چاوپێکەوتنی تایبەت، بەرنامەی بە کراوەیی52 ئەڵقە، بێژەری ھەواڵی سیاسیی، دووجار بیر بکەره‌وه‌ 125 ئەڵقە)
  • چەند رۆمانێکی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی، جگە لە بڵاوکردنەوەی چەند گوتارو لێکۆڵینەوەیەک لە رۆژنامە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزییەکان

age: 35

birthdate:

gender: male