Profile

کاردۆ کەمال

کاردۆ کەمال عەبدولقادر لەساڵی 1988 لە سلێمانی لەدایک بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووریدا لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لەساڵی 2007ەوە ئاشنا بووە بە مامەڵەکردن لە بازاڕە داراییەکان و ئێستا بە فەرمی شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانە. خاوەنی چەندین لێکۆڵینەوەیە سەبارەت بە تەکنەلۆژیای دارایی و کاریگەریی لەسەر هاووڵاتیان. هەروەها چەندین ستراتیژی مامەڵەکردنی بەرهەمهێناوە لە بواری بازاڕە داراییەکان، کە ئێستا لە ناوەندەکانی وەک (ترەیدینگ سێنتەر – ترەید کاپتن – سوق المال) دەخوێنرێت.