داڤید ڤییا دوایین یاری و دوایین گۆڵی لە ژیانی وەرزشی خۆی تۆمار کرد

به‌ ڤیدیۆ... داڤید ڤییا له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵی وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

داڤید ڤیا دوایین یاری لە ژیانی وەرزشی خۆی بە درێسی ڤیسێل کۆبێ کرد و دوایین گۆڵیشی تۆمار کرد.

داڤید ڤیای هێرشبەری ئیسپانی دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا رایگەیاند کە پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی ژاپۆن بە یەکجاری له‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵی واز لە یاریکردن دێنێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشداری دوایین گەڕی ئەم وەرزەی کرد و لە خولەکی 75 بە لێدانی سزا یەکێک لە چوار گۆڵەکانی یانەکەی تۆمار کرد.

داڤید ڤیا سەرەتای وەرزی ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە بەشداری 28 یاری کرد و توانی 13 ئاسیست و دوو گۆڵ بکات و لە کۆتاییشدا یانەکەی پلەی هەشتەمی خولی ژاپۆنی بەدەست هێنا.