به ڤیدیۆ.. مێسی به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنای كرد
.jpg)
له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگا بارسێلۆنا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به جیرۆنای هاوشاری هێنا و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی لالیگا قایمتر كرد و لیۆنێل مێسیش زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی نیڵسۆن سیمیدۆی به‌رگریكاری پورتوگالی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی بارسا كۆتایی هات.
له خوله‌كی 51ـی نیوه‌ی دووه‌م، ناوبژیوان بێرناردۆ ئیسبینۆسای به‌هۆی كارتی سوور له یانه‌ی جیرۆنا كرده ده‌ره‌وه، پاشان له خوله‌كی 68 لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا، گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی بارسا ته‌واو بوو.
بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه گه‌یانده 49 خاڵ و به 5 خاڵ له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م دووركه‌وته‌وه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ:
ـ لیۆنێل مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده 19 گۆڵ.
ـ سێرجیۆ بۆسكێتس به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی به‌شداریی یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ناكات.
ـ بۆسكێتس له ڕووی زۆرترین كارتی زه‌رد له مێژووی بارسێلۆنا پێش گواردیۆلا كه‌وته‌وه، بۆسكێتس به 88 كارتی زه‌رد له لالیگا بووه خاوه‌نی زۆرترین كارت له مێژووی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، له پله‌ی دووه‌م گواردیۆلا به 87 كارتی زه‌رد دێت، پیكێ به 79 كارت و پیۆڵ به 78 كارت پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌میان گرتووه.
ـ بارسێلۆنا هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له لالیگا تۆمار كرد.
ـ مێسی له دوایین 14 یاری له لالیگا، 15 گۆڵی كردووه و 8 ئاسیستی تۆمار كردووه.
ـ له دوایین 157 گۆڵی بارسێلۆنا له لالیگا، مێسی 75 گۆڵی كردووه.
ـ بۆ جاری یه‌كه‌م مێسی له یاریگه‌ی مۆنیسیپاڵ دی مۆنتیلیڤی تایبه‌ت به جیرۆنا گۆڵ ده‌كات.
ـ مێسی له كۆی 43 یاری له یاریگه جیاوازه‌كانی لالیگا، گۆڵی له 37 یاریگه‌دا تۆمار كردووه.
ـ 32 یارییه له‌سه‌ریه‌ك بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له لالیگا گۆڵ ده‌كات و ریكۆردی خۆی هی ساڵی 2012 ـ 2013 دووباره كرده‌وه.