عه‌بادى بانگهێشتى ئه‌ڵمانيا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر
به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌يى لوتكه‌يى گرووپى حه‌وت وڵاته پيشه‌سازييه‌كه‌ى جيهان، بڕياره رۆژى يه‌كشه‌ممه 7ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015، حه‌يده‌ر عه‌بادى بگاته به‌رلينى پايته‌ختى ئه‌ڵمانيا.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى بانگهێشتى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكات له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى حه‌وت وڵاته به‌هێزه‌كه‌ى جيهان.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا هه‌ريه‌ك له پرسه ئابوورى و سياسييه‌كان و قه‌يرانى عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر وتوێژيان له باره‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه عه‌بادى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى باسى ره‌وشى عێراق و قه‌يرانه هه‌نووكه‌ييه‌كانى بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى به‌رلين دواى چه‌ند رۆژێك له كۆنگره‌ى پاريس دێت، كه وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئه‌نجامياندا و تێيدا پشتيوانى خۆيان بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه.