توركيا ده‌نگ ده‌دات
K24- ئه‌سته‌نبوڵ
ئه‌مڕۆ ناوه‌نده‌نكانى ده‌نگدان به رووى هاووڵاتيان و ده‌نگده‌رانى توركيادا كرانه‌وه و كێبڕكێى نێوان پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا و پارتى گه‌لانى ديموكراتى كه پارتێكى كوردييه گه‌يشتوونه‌ته ترۆپك.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، له ململانێيه‌كى سه‌ختدايه له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت زۆرينه‌ى ره‌ها بۆ پارته‌كه‌ى مسۆگه‌ر بكات.
به گوێره‌ى زانيارى ره‌سمى، 53 ملیۆن و 741 هه‌زار و 838 ده‌نگده‌ر مافی به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردندا هه‌یه، له 24 پارێزگادا 174 هه‌زار و 240 ناوه‌ندی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په، بتوانێت رێژه‌ى له سه‌دا 10ى ده‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا؛ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ناتوانێت 330ى كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و به‌و هۆيه‌وه خواستى هه‌مواركردنى ده‌ستوور به شێوه‌يه‌كى يه‌كلايه‌نه له بارده‌چێت.
ئه‌ردۆغان له‌و بڕوايه‌دايه، دامه‌زراندنى سيستمێكى فه‌رمانڕه‌وايى به‌هێز هاوشێوه‌ى سيستمى ئه‌مريكا پێويسته بۆ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره بتوانێت هه‌ژموونى خۆى له ناوچه‌كه بره‌و پێ بدات.
پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى له 2002ه‌وه توانيويه‌تى ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و لايه‌نه چه‌پ و سيكۆلار و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى توركيا پاشه‌كشێيه‌كى به‌رچاويان كردووه.