رژێمى ئه‌سه‌د مزگه‌وتێكى بۆ عه‌له‌وييه‌كان كرده‌وه

K24- هه‌ولێر
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى سوريادا، ده‌سه‌ڵاتدارێتى رژێمى ئه‌سه‌د له سوريا، مزگه‌وتێكى به ناوى "سه‌يده مريم" بۆ عه‌له‌وييه‌كانى شارى ته‌رتوسى سوريا كرده‌وه.
مزگه‌وته‌كه له پارێزگاى ته‌رتوس له خۆرئاواى سوريا كراوه‌ته‌وه و ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سوريا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه كردنه‌وه‌ى مزگه‌وت به‌و ناوه‌وه له وڵاتانى عه‌ره‌بى پێشينه‌ى نييه.
دانيشتوانى ته‌رتوس زۆرينه‌يان هاومه‌زهه‌بى بنه‌ماڵه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دن و رژێمى ئه‌سه‌د خۆى وه‌ك پارێزه‌رى كريستيان و مه‌زهه‌به جياجياكانى سوريا ناوده‌بات.