ساركۆزى: بايكۆتكردنى ئيسرائيل قبوڵكراو نييه

K24 – ھەولێر
هه‌ڵمه‌تى بايكۆتكردنى ئيسرائيل به‌رده‌وامه و سه‌رۆك كۆمارى پێشووى فه‌ره‌نسا نيگه‌رانى خۆى له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌ڵمه‌ته "قبوڵكراو نييه".
دوێنێ دووشه‌ممه(8-6-2015)، "نيكۆلاى ساركۆزى"، سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا له شارى قودس ره‌خنه‌ى له هه‌ڵمه‌ته‌كه گرت.
ساركۆزى گوتى: "نامه‌وێت بچمه ناو ئه‌و جه‌ده‌له‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوبردنى ئورانج دێته ئێره و ئه‌و لێدوانه‌ى خۆى روونده‌كاته‌وه".
گوتيشى: "بايكۆتكردنى ئيسرائيل قبوڵكراو نييه و ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌ديهێنانى ئاشتى به‌و رێگه‌يه ناكرێت".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوبردنى ئورانج دواى ئه‌وه‌ى رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌ن له به‌يانييه‌وه بايكۆتى ئيسرائيل بكه‌ن، چه‌ندين جار پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى خۆى له‌و لێدوانه ده‌ربڕيوه و ته‌نانه‌ت بۆ رۆژنامه‌يه‌كى ئيسرائيليش گوتبووى "ئێمه ئيسرائيلمان خۆشده‌وێت" و په‌يوه‌ندى به "سيلڤان شالۆم"، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى داواى لێبوردنى لێ بكات.
پێش چه‌ند رۆژێك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوبردنى كۆمپانياى ئورانج بۆ په‌يوه‌ندييه‌كان رايگه‌ياندبوو، كۆمپانياكه‌يان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ "كۆمپانياى ئورانجى" ئيسرائيلييدا ده‌پچڕێنێت، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جيهانييه‌ى رووبه‌ڕووى ئيسرائيل بووه‌ته‌وه و بايكۆتى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.