سوپاى ئهليكترۆنى بهشار پێگهى سوپاى ئهمهريكاى هاك كرد

K24 – ھەولێر
سوپاى ئەلیكترۆنى سووریا بەرپرسیارێتى خۆى لە هاك كردنى ماڵپەڕى ئەلیكترۆنى هێزە وشكانییەكانى ئەمەریكا دەربڕى.
دوێنێ دووشەممه (8-6-2015)، "سوپاى وشكانى ئەمەریكا" لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: "ماڵپەڕەكەیان لە لایەن گرووپێكى هاك كارى ئەلیكترۆنییەوە هاك كراوە و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەكى كاتى لە كار كەوتووە".
لە بەیاننامەیەكدا سوپاى ئەمەریكا ئەوەى خستووەتەڕوو، توانیویانە فریاى ئەوە بكەون ماڵپەڕەكە دابخەن بۆ ئەوەى ناوەڕۆك و زانیارییەكانى پەیوەست بە سوپاى ئەمەریكا دزەیان پێ نەكرێت و بەو هۆیەوە توانراوە كۆى گشتى داتاكانى ناو ماڵپەڕەكە بپارێزرێن.
ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییە لە لایەن هاك كارانى سەر بە رژێمى سووریا ئەنجامدراوە.
پێشتریش ئەو سوپا ئەلیكترۆنییەى "بەشار ئەسەد" هێرشیان كردبووە سەر ماڵپەڕ و پێگەى هەریەك لە رۆژنامەكانى نیویۆرك تایمز و وانشتن پۆست.