سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم: هيوادارين هه‌ڵبژاردنى توركيا به‌ ئارامى به‌ڕێوه‌بچێت

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى شارى ئامه‌دى كرد و رايگه‌ياند، هیواخوازين هەڵبژاردن لە هێمنی و ئارامی و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەڕێوە بچێت.

 K24- هه‌ولێر

 

 

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى شارى ئامه‌دى كرد و رايگه‌ياند، هیواخوازين هەڵبژاردن لە هێمنی و ئارامی و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەڕێوە بچێت.

رۆژى هه‌ينى 5ى حوزه‌يران/يۆنيۆى 2015، دوو رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، له‌ شارى ئامه‌د، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و به‌ هۆيه‌وه‌ ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و برينداربوون.

ئه‌و هاووڵاتيانه‌ سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌كردن بوون بۆ پارتى ديموكراتى گه‌لان ناسراو به‌ هه‌ده‌په‌ كه‌ پارتێكى كوردييه‌ و سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا هاتووه‌: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو تەقینەوانە دەكات و ئومێدی ئەوە دەخوازێ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە بەرژەوەندیی گەلانی توركیا بە ئەنجام بگات. هەروەها بەڕێزیان هیواخوازە هەڵبژاردنەكان لە هێمنی و ئارامی و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەڕێوە بچێت".