كۆشكى سپى پشتگوێ خستنى عه‌بادى ره‌تكرده‌وه
K24 – ھەولێر
كۆشكى سپى، ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حه‌وت وڵاته پيشه‌سازييه‌كه‌ى جيهان، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى پشتگوێ خستبێت و وه‌ك پێويست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كردبێت.
رۆژى سێشه‌ممه (9-26-2015) "جوش ئيرنست"، گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند: "ده‌نگۆى فه‌رامۆشكردنى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له لايه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه، له هه‌موو شێوه‌يه‌ك دووره له راستييه‌وه".
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ى بڕوايان وايه، ئه‌و ره‌فتاره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، خۆنواندن و بێباكيى تێدابووه، به هه‌ڵه‌داچوون و ئه‌وان كه‌سانێكن، كه‌موكوڕيان له متمانه‌يان هه‌يه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى منداڵى و سه‌رده‌مى قوتابخانه‌يان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، عه‌بادى و ئۆباما له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ڵمانيادا به ئه‌ندازه‌ى پێويست وتوێژيان كردووه.
سه‌رۆكى حه‌وت وڵاتى پيشه‌سازى جيهان له ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه و بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا سه‌باره‌ت به ره‌وشى عێراق و داعش ميواندارى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كرا، به‌ڵام له‌و ڤيدۆيه‌ى كه بڵاوكرايه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆباما، عه‌بادى پشتگوێ خستبێت.