ئيسرائيل داواكارييه‌كى كۆن نوێ ده‌كاته‌وه

K24 – ھەولێر
حكوومه‌تى ئيسرائيل، رايگه‌ياند، پێويسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دان به سه‌روه‌رى ئيسرائيل به‌سه‌ر به‌رزاييه‌كانى جۆلاندا بنێت.
رۆژى سێشه‌ممه (9-6-2015) "نفتالی بنیت"، وەزیری ئاسایشی ئیسڕائیل، رايگه‌ياند: "ئه‌گه‌رى هه‌يه سنوورى به‌رزاييه‌كانى جۆلان بكەونە ژێر دەسەڵاتی ئێران یاخود حزبوڵڵا، یانیش لەوانەیە داعش ئەو سنوورە كۆنتڕۆڵ بكات، ئەمەش مەترسی لەسەر بەرزاییەكانی جۆلان دروست دەكات كه نزیكەی 23 ھەزار ئیسڕائیلی تیایدا نیشتەجێن".
بەرزاییەكانی جۆلان ئەو شوێنەی كە بەردەوام جێگای ناكۆكی نێوان عەرەب و ئیسڕائیل بووە، بەڵام ئێستا ئیسڕائیل بەھۆی لاوازی دەسەڵاتی رژێمی سووریا، وەك دەرفەتێك داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات، دان بە سەروەری ئەوان لە بەرزاییەكانی جۆلان بنێت.
ئیسڕائیل لە ساڵی 1967 توانى به‌رزاييه‌كانى جۆلان داگيربكات و له‌و كاته‌وه سه‌رقاڵى درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى جوله‌كه‌نشينه له‌و ناوچانه.
جێى ئاماژه‌يه له ساڵانى رابردوودا، ئيسرائيل چه‌ندين جار داواى ئه‌وه‌ى كردووه، به‌رزاييه‌كانى جۆلان وه‌ك به‌شێك له قوڵايى ستراتيژى ئيسرائيل بزانرێن و ئاماده نه‌بووه له‌و ناوچانه پاشه‌كشێ بكات.