به‌ره‌ى نووسره گه‌يشته ده‌روازه‌ى لازقييه و حه‌ما
K24 – ھەولێر
گرووپه ئيسلامييه‌كانى ناو ريزى "سوپاى فه‌تح"، به تايبه‌تى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نوسره گه‌يشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانى هه‌ريه‌ك له شاره‌كانى لازقييه و حه‌ما له باكوورى خۆرئاواى سووريا.
رۆژى سێشه‌ممه (9-6-2015) "رامى عه‌بدولڕه‌حمان"، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند: "له ئاكامى پێكدادانى نێوان چه‌كداره ئيسلامييه‌كان و سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، 32 سه‌ربازى سووريا و 13 چه‌كدارى گرووپه ئيسلامييه‌كان كوژراوون".
له 24 كاتژمێرى رابردوودا، چه‌كدارانى گرووپه ئيسلامييه‌كان ژماره‌يه‌ك گوند و كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ربازييان له ده‌وروبه‌رى لازقييه و حه‌ما كۆنترۆڵكردووه.
"سوپاى فه‌تح" پێكهاتووه له گرووپه‌كانى "به‌ره‌ى نوسره، ئه‌لقاعيده، رێكخستنى جندولئه‌قسا، فه‌يله‌قى شام، ئه‌حرار شام، ئه‌جناد شام، جه‌يشولسوننه، ليواى حه‌ق".
له ئێستادا چه‌كداره به‌ر‌هه‌ڵستكاره‌كانى رژێمى سوريا گه‌يشتوونه‌ته رۆخى شارى لازقييه و حه‌ما و شارى لازقييه وه‌ك بنكه‌ى سه‌ره‌كى لايه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌ره‌ى نووسره له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه، كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى شارى "ئه‌دله‌ب" بكات كه هێشتا له هه‌ندێك ناوچه‌يدا چه‌كدارانى سه‌ر به "به‌شار ئه‌سه‌د" خۆيان نه‌داوه‌ته ده‌سته‌وه و به‌رگرى ده‌كه‌ن.