ده‌ميرتاش: داعش ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نجام داوون
K24- ئامه‌د
سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى گه‌لان، رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه‌ى رۆژى هه‌ينى رابردوو، كه له ئامه‌د كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى ئه‌و پارته‌ى كرده ئامانج، له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى گه‌لان، رايگه‌ياند، ئه‌و زنجيره ته‌قينه‌وه‌يه‌ى كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رييه‌كانى پارته‌كه‌ى له ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى توركيادا كرده ئامانج له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه ئه‌نجامدراوون.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى تايبه‌ت به بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتى ديموكراتى گه‌لان له شارى ئامه‌د، پێش چه‌ند خوله‌كێك له پێشكه‌شكردنى وته‌ى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به ده‌يان هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
پارتى ديموكراتى گه‌لان، يه‌كه‌م پارتى خاوه‌ن روانگه‌ى كوردييه بتوانێت به‌ربه‌ستى له سه‌دا 10 ببڕێت و بگاته په‌رله‌مان.
ئه‌و پارته له هه‌ڵبژاردنى 7ى حوزه‌يرانى توركيادا توانيى 80 كورسى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌ميرتاش له لێدوانێكييدا بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى، ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كان تيرۆريستى بوونه و له لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى داعشه‌وه ئه‌نجامدراوون.
ناوبراو ره‌ه‌خنه‌شى له هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا گرت، به‌وه‌ى نه‌يانتوانييوه رێگرى له روودانى ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستييانه بكه‌ن.