لیبیا.. داعش شه‌ڕى به‌یعه‌ت ده‌كات

K24- هه‌ولێر
داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامییانه‌ى نایانه‌وێت به‌یعه‌ت به به‌غدادى بده‌ن، كه‌وتووه‌ته شه‌ڕه‌وه و به گوێره‌ى دوایین زانیارى له شارى درنه‌ى لیبیا 20 چه‌كدارى ئیسلامى كوژراوون.
درنه، ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى لیبیا و لایه‌نه ئیسلامییه‌كانى شاره‌كه ده‌یانه‌وێت چه‌كدارانى داعش له شاره‌كه‌یان دووربخه‌نه‌وه.
ناسر ئه‌لحاسى، وته‌بێژى سه‌ربازگه‌ى بنیناى ئاسمانى سه‌ر به حكومه‌تى ته‌رابلوس رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه بۆردومانى دادگایه‌كى سه‌ر به داعش بكه‌ن.
دانیشتوانى درنه، باسیان له‌وه كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى به‌یعه‌تى نه‌داوه‌ته ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه، رێبه‌رى ئه‌نجومه‌نى شوراى موجاهیدانى شاره‌كه‌یان كوشتووه.
دواى چوار ساڵ له رووخاندنى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى، به هۆى نه‌بوونى حكومه‌تێكى به‌هێزه‌وه، لیبیا بووه‌ته گۆڕه‌پانى ململانێى نێوان هێز و گرووپه ئیسلامییه‌كان.
وڵاتانى خۆرئاوا نیگه‌رانییه‌كانیان زیاتر بووه، به هۆى گه‌شه‌كردن و فراوانبوونى به‌رچاوى داعش له كه‌ناراوه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و هاوسنوورى كیشوه‌رى ئه‌وروپا.