ئه‌مەریكا ترسى له ئاشكرابوونى ناسنامه‌ى كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانى هه‌یه
K24-هه‌ولێر
ئەو هاككه‌رانه‌ى دۆسییه‌كانى كارمه‌ندانى حكوومه‌تى ئه‌مەریكایان هاك كردووه، كه گومان ده‌كرێت چینییه‌كان بن، ده‌ستیان به زانیارى هه‌ستیارى وه‌ك رێنمایى و لێدوانه ئاسایشییه‌كانى تایبه‌ت به كارمه‌ندان گه‌یشتووه.
رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست"ى ئه‌مەریكایى بڵاوی كرده‌وه، توێژه‌رانى ئه‌مەریكا، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌و دوو هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ى كرانه سه‌ر تۆمارى كارمه‌ندانى حكوومى له ناوه‌ندى داتاكانى نووسینگه‌ى كاروبارى فه‌رمانبه‌ران، له چینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
به‌رپرسێكى ئه‌مەریكایى بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌ی كردووه، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماده بێت ناوى بهێنرێت، رایگه‌یاندووه کە ناوه‌ندى داتاكان زۆر هه‌ستیاره و په‌یوه‌سته به چه‌ند لایه‌نێكه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى واشنتن پۆست، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ره‌نگه دۆسیه‌ى هه‌ندێك له كارمه‌ندانى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا له ناو داتابه‌یسى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تدا بێت.
به‌رپرسێكى دیكه، بۆ رۆژنامه‌كه گوتویه‌تى: "پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌ستیان به دۆسیه‌ى كارمه‌ندانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى راگه‌یشتووه؟، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و لانیكه‌م ناسنامه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه ئاشكرا ده‌بێت".
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، داتابه‌یسى فه‌رمانبه‌ران، زانیارى كه‌سیى، ره‌وشى دارایى، تۆمارى كاره‌كانیان، زانیارى خێزانى، ناسیاوه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ناوى دراوسێ و هاوڕێكانیشیان تێیدا تۆمار كراوه.
نووسینگه‌ى كاروبارى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه داتابه‌یسه‌كه‌یان هاك كراوه، به‌ڵام چینى تۆمه‌تبار نه‌كردووه.
سامۆیل شوماخ، وته‌بێژى نووسینگه‌كه، رایگه‌یاند، شیمانه‌یه‌كى زۆر هه‌یه، به‌وه‌ى هاككه‌ره‌كان زانیارى ئاسایشى تایبه‌ت به كارمه‌ندانى دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كانیان ده‌ست كه‌وتبێت، جا چ ئه‌وانه‌ى له رابردوودا فه‌رمانبه‌ر بوون، یان ئه‌وانه‌ى ئێستا فه‌رمانبه‌رن، یاخود ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا كار بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاژانسى فیدراڵى بۆ ئاسایشى ئه‌لیكترۆنى و نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى (FBI) سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ناسنامه‌ى هاككه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
به‌رپرسى پێشووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیخوڕ‌ى، رایگه‌یاند، ئه‌و زانیارییه هه‌ستیارانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هاككه‌ره‌كان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ئاسانى ببنه نێچیرى ده‌زگا سیخوڕییه بیانییه‌كان و هه‌وڵ بده‌ن وابه‌سته‌ى ئه‌جێنداى خۆیانیان بكه‌ن.
حكومه‌تى ئه‌مریكا، هه‌فته‌ى رابردوو، رایگه‌یاند، هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر داتابه‌یسى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مریكا و زانیارى چوار ملیۆن دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌ران دزراوه.