بارزانى سه‌ردانى كوه‌یت ده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته‌ ده‌وڵه‌تى كوه‌یت و له‌گه‌ڵ میرى ئه‌و وڵاته‌ شێخ

K24- هه‌ولێر


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته‌ ده‌وڵه‌تى كوه‌یت و له‌گه‌ڵ میرى ئه‌و وڵاته‌ شێخ سوباح ئه‌حمه‌د ئالسوباح، كۆببێته‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر كندرى، کۆنسوڵی گشتی کوەیت لە هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، بڕیارە ئه‌مڕۆ شەممە 13ى حوزه‌یرانى2015 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە کوەیت و لەگەڵ شێخ سوباح ئەحمەد ئالسوباح، ئەمیری کوەیت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
گوتیشى: "ئێمە هەست بە سەربەرزی وشکۆمەندی دەکەین كاتێك ده‌بینین هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان رێگە لە فراوانبوونی رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى" (داعش) بگرن و هاوکات دەزانین هێزی پێشمەرگە بە درێژایی زۆرتر لە هەزار و٥٠ کیلۆمەتر لە سەنگەردایە لە دژی داعش".
روونیشیكرده‌وه‌، "لە ماوەی رابردوودا كوه‌یت هاوکارییە مرۆییەکانی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە رێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە گەیاندووەتە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمجارە و لە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ئەوەی کوەیت بتوانێت راستەوخۆ هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت".