یونسكۆ ئیدانه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی كرد
K24- هەولێر
رێكخراوی “یونسكۆ" ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌سه‌ركردایه‌تی عەرەبستانی سعودیه ئه‌نجام درابوو، ببووه هۆی كاولكاری شوێنه‌واره مێژوویی و كه‌له‌پورییەکانی ئه‌م وڵاته.
دوێنی هه‌ینی (12.6.2015) "ئیرینا بوكوفا" به‌رێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی زانست و رۆشنبیری (یونسكۆ)، له به‌یانه‌كه‌یدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی كرد كه له شاری سه‌نعا، پایته‌ختی وڵاتی یه‌مه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیی وڵاتانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی عەرەبستانی سعودیه ئه‌نجام درابوو، ببووه هۆی وێرانكردنی زۆربه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئه‌م شاره و زیانێكی زۆریشی لێبكه‌وێته‌وه.
هاوكات ئه‌م رێكخراوه دڵته‌نگی و نیگه‌رانیی خۆی بۆ وێرانكاری ئه‌م شوێنه مێژووییانه ده‌ربڕی و روونیشی كرده‌وه: “شاری سه‌نعا یه‌كێكه له‌شاره كۆنه‌كانی شارستانییه‌تی ئیسلامی و له‌ساڵی 1986 به یه‌كێك له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی جیهان هه‌ژمار کراوە، هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێز له كه‌له‌پور و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئه‌م شاره بگرێت”.
شاری سه‌نعا، پایته‌ختی وڵاتی یه‌مه‌نه نزیكه‌ی 100 مزگه‌وت، 14 حه‌مامی گشتی و 6 هه‌زار خانووی كۆنی تێدایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یازده‌هه‌می زایینی.