له خۆپيشاندانێكى دژ به داعشدا حه‌وت هاووڵاتى كوژران
K24- هەولێر
به هۆى ده‌ستڕێژى چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش)، له شارى "درنه"ى ليبيا، حه‌وت هاووڵاتى كوژران و به ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (13.6.2015) له شارى درنه كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى ليبيا، هاووڵاتيان خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا و تێيدا ره‌خنه‌يان له‌وه گرتبوو، كه چه‌كداره بيانييه‌كان له شاره‌كه‌يان كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كانى ناو ليبياوه، له ئاكامى ته‌قه‌ى چه‌كدارانى داعش دژ به خۆپيشانده‌ران، 7 كه‌س كوژراوون و 30 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
دواى چوار ساڵ له رووخاندنى ده‌سه‌ڵاتى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى، ره‌وشى ته‌ناهى و سياسى ليبيا ئارامى به خۆيه‌وه نه‌بينيوه.
وڵاتانى ئه‌وروپا نيگه‌رانى ئه‌وه‌ن، داعش بتوانێت له كه‌ناره‌كانى ده‌رياى ناوه‌ڕاست، به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا جێ پێيه‌ك بۆ خۆى داگير بكات.
داعش له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك گرووپ و رێكخراوى ديكه‌ى چه‌كدارى له ليبيا كه‌وتووه‌ته شه‌ڕه‌وه له پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زۆرترين رووبه‌ر و سه‌رچاوه‌ى ئابوورييدا.