له 10 رۆژدا 11 هه‌زار په‌نابه‌رى سووریا په‌ڕینه‌وه توركیا

K24- هەولێر
شه‌ش هه‌زار و 600 په‌نابه‌رى سووریا، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌یشتوونه‌ته توركیا و هه‌فته‌ى رابردووش 7000 په‌نابه‌رى دیكه گه‌یشتوونه‌ته توركیا.
به هۆى به‌رپابوونى شه‌ڕى توند له نێوان یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئیسلامى" (داعش) هاووڵاتیانى دانیشتووى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووریا) ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێبهێڵن و روو له سنوورى توركیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ره‌سمى توركیا، رایگه‌یاند، له چوارشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، 6 هه‌زار و 600 كه‌س سنورى سووریایان به‌جێهێشتووه و گه‌یشتوونه‌ته توركیا و هه‌فته‌ى پێشووش، 7000 هاووڵاتى سووریا گه‌یشته توركیا.
نو‌عمان كورتولموش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، رایگه‌یاند، به هۆى هاتنى ئه‌و شه‌پۆله په‌نابه‌ره‌وه به‌رپرسانى چه‌ند خاڵێكى سنوورى ناچار بوون ده‌روازه سنوورییه‌كان دابخه‌ن.
گوتیشى: "ئه‌و بڕیارى داخستنه كاتییه و بۆ مه‌به‌ست لێى درووستكردنى ئاسته‌نگ نییه بۆ په‌نابه‌رانى سووریا".
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، ره‌خنه‌شى له وڵاتانى ئه‌وروپا گرت، كه توركیا به مامه‌ڵه‌ى خراپ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانى سووریا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و گوتى: "خۆیان چوار یان پێنج په‌نابه‌ر بگاته ده‌روازه‌كانیان هاواریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه".