بێجى.. داعش چوار كرده‌وه‌ى خۆكوژى ئه‌نجام دا
K24 – هەولێر
له ئاكامى چه‌ند ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، 33 سه‌رباز و چه‌كدارى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له باشوورى قه‌زاى بێجى كوژران.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى خۆكوژييان له دژى يه‌كه‌كانى سوپاى عێراق و بازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له باشوورى بێجى سه‌ر به پارێزگاى سه‌لاحه‌دين ئه‌نجام دا.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ئه‌منى و پزيشكييه‌كان، له ئاكامى ئه‌و كرده‌وه خۆكوژييانه‌دا 33 كه‌س كوژران و بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 4 ئۆتۆمبێلى جۆرى "لاندكرۆزه‌ر و مۆنيكا" له گوندى "سه‌لام"ى خۆرئاواى ناوچه‌ى "حه‌جاج"ى باشوورى بێجى روويان له بازگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و باره‌گاكانى سوپا كردووه.
ته‌قينه‌وه‌ى يه‌كه‌م له به‌رده‌م باره‌گاى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى ناوچه‌ى حه‌جاج ته‌قيوه‌ته‌وه و دووه‌ميان باره‌گايه‌كى حه‌شدى شه‌عبى و سێيه‌ميشيان هه‌مان باره‌گاى كردووه‌ته‌وه ئامانج.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كه، ئۆتۆمبێلى چواره‌م، بازگه‌يه‌كى حه‌شدى شه‌عبى كردووه‌ته ئامانج و له‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 7 سه‌رباز و چوار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژراوون و 22 كه‌سى ديكه پێكراوون، كه برينى زۆرينه‌يان سه‌خته.